شەنگە بێری
0
1 266
شەنگە بێری
شێعری: مامۆستا هێمن
شەنگە بێری! ساڵی ساڵان لە کوێستانی، لەناو مەڕی
بۆ مەڕدۆشین هەڵتدەکرد ئەو باسکی سپی مەڕمەڕی
لەبەر هاڕەی گۆبەرۆک و گوارە و کرمەک و ژێرچەنە
نیوەڕۆیە لەبەر بێرێ کۆڕی مەڕی ڕادەپەڕی