پیره‌پیاو و جووتکردنی زه‌وی

نووسەر: لاجان
0
1 876

 له گوندێکدا پیره‌پیاوێک ده‌ژیا که کاتی جووتکردنی زه‌وییه‌که‌ی هاتبوو و ده‌یه‌ویست سێوکی لی بچێنێت، به‌ڵام زۆ ر پیر بوو و کاره‌که‌ش زۆر سه‌خت بوو و ته‌نیا کوڕه‌که‌شی له زینداندا بوو. کابرا نامه‌یێکی بۆ کوڕه‌که‌ی نووسی و بارودۆخه‌که‌ی بۆ باسکرد...
وڵامی کوڕه‌که‌ی که به تێلگڕاف ناردرابوو خوێندییه‌وه که نووسرابوو: «باوکه، تـۆ خوا زه‌وییه‌که مه‌کێڵه، چونکه من چه‌کێکم له‌وێ شاردۆته‌وه»
سبه‌ی به‌یانی 12 سه‌رباز و مه‌عموور هاتن و ته‌واوی زه‌وییه‌که‌یان کێڵا، به‌ڵام چه‌کیان نه‌دیته‌وه...
پیره‌پیاو به سه‌رسوڕمانه‌وه نامه‌یێکی‌تری بۆ کوڕه‌که‌ی نووسی و شته‌که‌ی بۆ گێڕاوه و لێی پرسی که بۆ وای کردووه؟
کوڕه وڵامی نووسییه‌وه: باوکه بڕو و سێوکه‌کان بچێنه، ئه‌وه ته‌نیا کارێک بوو که ده‌متوانی لێره‌ڕا بۆتی بکه‌م!!

سەرنجی بەڕێزت سەبارەت بەو بابەتە چییە؟

لێرە بۆچوونی خۆت بنووسە:

ناوی بەڕێزت : *
ئیمێل :*
ڕای بەڕێزت :*
کۆدی هێمنایەتی : *
وێنە ناکرێتەوە
بۆ گۆڕینی کۆد، لەسەری کرتە بکە