کلکی مانگایه‌که بگره!!

نووسەر: لاجان
0
1 668

 لاوێک بۆ خوازبێنی کچێک چووبوه لای باوکی کچه‌که که وه‌رزێڕ بوو. کابرای پێی کوت: بڕۆ له‌و سه‌ری زه‌وییه‌که ڕاوه‌سته من سێ جوانه‌گا ده‌نێرم، ئه‌گه‌ر بتوانی کلکی یه‌کیان بگری، کچه‌که‌مت ده‌ده‌مێ...
لاوه‌که قه‌بووڵی کرد. ده‌رگای ته‌ویله‌ی یه‌که‌م که گه‌وره‌تر بوو له‌وانی‌تر، کراوه. جوانه‌گایه‌کی زه‌لام و تووڕه غاریدایه لاوه‌که و ئه‌ویش لایدا تا لیی تێپه‌ڕێ. دووهه‌مین ده‌رگا که چووکتر بوو کراوه و جوانه‌گایه‌کی چووکتر هاته‌ده‌ر. لاوه‌که بیری کرده‌وه که کاری پێی نه‌بێت باشتره هه‌ڵبه‌ت ئه‌وی سێهه‌می چووکتر ده‌بێت و به سانایی ده‌توانی کلکی بگرێ.
ده‌رگای سێهه‌می کراوه و جوانه‌گایه‌کی وردیله‌ی کزۆکه غاریدا ده‌رێ. لاوه‌که به بزه‌یێکه‌وه خۆی هاویشته سه‌ر پشتی جوانه‌گا و داهاته کلکی تا بیگرێت به‌ڵام کلکی بـڕابوو!!!
له ژیانیشدا هێندێک هه‌ل هه‌ڵده‌که‌ون که دواتر دووپاته نابنه‌وه، جا بۆیه وا باشتره له یه‌که‌مین هه‌ل که‌ڵک وه‌رگرین.

 

سەرنجی بەڕێزت سەبارەت بەو بابەتە چییە؟

لێرە بۆچوونی خۆت بنووسە:

ناوی بەڕێزت : *
ئیمێل :*
ڕای بەڕێزت :*
کۆدی هێمنایەتی : *
وێنە ناکرێتەوە
بۆ گۆڕینی کۆد، لەسەری کرتە بکە