03/7
1389

سه‌ره‌تا به‌خێر هاتنی هونه‌رمه‌ندان و میوانان کرا له لایه‌ن وه‌ڕێخه‌ری به‌رنامه و به‌رپرسی ئیداره‌ی ئیرشاد و پاشان به‌رپرسی به‌شی فۆلکلۆری ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بیی چرا وه. پاشان هونه‌رمه‌ندان به نۆره به‌رهه‌می خۆیان پێشکه‌ش کرد. ناوی هونه‌رمه‌ندانی به‌شدار بوو بریتین له: ره‌سوو نادری به گۆرانی و گه‌لۆ و قسه‌ی خۆش، برایمی قادری به حه‌یران و مه‌قام و گۆرانی، سه‌ید عه‌لی به به‌یت و گۆرانی، پوره خه‌جی مام قادری به لایه‌لایه و شین گێڕی، مه‌لا مه‌حمود به شمشاڵ، ئاواره له‌یلان به شمشاڵ، ئه‌بووبه‌کر ئازه‌رڕۆ به حه‌یران و گۆرانی، محه‌مه‌دی فه‌قێ عه‌وڵا به به‌ند و گۆرانی، محه‌مه‌د شوانه به به‌ند و گۆرانی، ئه‌حمه‌د حه‌یران به گۆرانی و حه‌یران و چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی دیکه که به په‌نجه جوانه‌کانیان به ده‌ف، نایه، زه‌رب، ده‌هۆڵ و زوڕنا کۆڕه‌که‌یان رازانده‌وه. دوای پێشکه‌ش کردنی به‌رهه‌مه‌کان، هونه‌رمه‌ندان خه‌ڵات کران. و له کاتژمێر 9ی ئێوارێدا کۆتایی به به‌رنامه‌که هات. جێگایه‌تی ده‌سخۆشی بکه‌ین له هه‌موو لایه‌نه‌کانی به‌ڕێوه‌بردن، هونه‌رمه‌ندان و به‌شدار بووانی ئه‌و فستیواڵه به هۆی رێکوپێک بوونی و زیندوو راگرتنی فۆلکلۆری گه‌له‌که‌مان.





















وشە کلیلییەکان: