چاو ؛ شێعری شێركۆ بێكه‌س
چاو
شێركۆ بێكه‌س
من لێره‌وه چاوم لێیه: له‌و چیایه..
به‌تووله ڕێی مه‌یه‌له‌كدا..هێواش..هێواش
كێژێك ئه‌چێت بۆ ڕێواسان.
من لێره‌وه چاوم لێیه: له‌و چیایه..
دڕنده‌یه‌ك هه‌ر له ڕێگه‌ی ڕێواساندا له ناو چاڵی بۆسه دایه!..
من لێره‌وه چاوم لێیه: وا مامزێ له‌و پێده‌شته
تینوو..تینوو.. ڕوی كردۆته كانیاوێ
من لێره‌وه چاوم لێیه: له‌و پێده‌شته فاقه‌و داوێ
له سه‌ره‌ڕێی ئاسك دایه.
من لێره‌وه چاوم لێیه: له‌به‌ر ده‌می ئه‌و گونده‌دا
ئه‌سپێكی سپیی به‌ستراوه
سمكۆڵان و حیله‌یه‌تی
من لێره‌وه چاوم لێیه: هه‌ر له ژێر سكی ئه‌سپدا..
مارێكی ڕه‌ش بۆ پێوه‌دان.. فیشكه‌یه‌تی
وا هه‌ڵئه‌ستم:
تفه‌نگه‌كه‌ی پشت سه‌ری خۆم دائه‌گرم و
به ڕاكردن ئه‌گه‌مه به‌رده‌می گوند و
مار ئه‌كوژم و ئه‌سپه سپیش ئه‌كه‌مه‌وه و
خۆم هه‌ڵئه‌ده‌مه سه‌ر پشتی.
ئه‌ده‌مه غار..
ئه‌گه‌مه پێده‌شت و بنار
فاقه‌كه ئه‌ته‌قێنمه‌وه و
مامزه‌كه ڕزگار ئه‌كه‌م
هه‌ر له غار دام.. ئه‌گه‌مه شاخ و سه‌ر مله
ئه‌گه‌مه ڕێگه‌ی ڕێواسان..
ته‌قه ئه‌كه‌م له دڕنده و ڕاوی ئه‌نێم..
كیژۆڵه‌كه‌یش قوتار ئه‌كه‌م.
كه له‌و سه‌ریش گه‌ڕامه‌وه بۆ لای ئێوه
له پاشكۆدا: كیژ و رێواس و مامزو و
ئه‌سپی سپیی خۆشه‌ویستیی ئه‌هێنمه‌وه!