ناسک ناسک، ئاڵ ئاڵ، شه‌پۆلی دڵم ئاو بده
0
2 144
ناسک ناسک، ئاڵ ئاڵ، شه‌پۆلی دڵم ئاو بده
هۆنراوەی: کەژاڵ ئیبراهیم خدر
1
به‌شه‌و و ڕۆژ لێم ده‌ڕوانیت
هێنده وردی
له‌كانی چاوت وردبوومه‌وه
كاتێ زانیم ناسك ناسك
به‌سه‌ر دیده‌ی تۆدا ده‌گریم
بووم به‌منداڵ ژیربوومه‌وه
2
من نازانم فریشته بووی
یا گوڵێكی باخچه‌ی ئاشتی
بووی به پۆلێ ئه‌ستێره‌ی گه‌ش
بوویته په‌ڵه‌ی هه‌وری سپی و
له‌سه‌ر خونچه‌ی گوڵی لێوم
به ئه‌سپایی داده‌نیشتی
3
په‌نجه‌كانت له‌سه‌ر مانگ و
تریفه‌ی سینه‌م هات و چوون
له‌ناوخۆیاندا نه‌غمه‌ی سپی و
بوونه كلوه شعر و
قژی ڕه‌شیش
به‌چه‌ند پۆلێ په‌ره‌سێلكه
منیش بووم به ئاواز و،
خه‌رمانه، بۆخۆشه‌ویستی
4
ئه‌وه‌نده‌ی خۆت دایه
به‌رهه‌ورازی شه‌پۆلی رۆحم
تاوام لێهات
له زمانی سێبه‌ری ئاو گه‌یشتم
بۆیه هه‌رده‌م ئه‌و شه‌پۆله ئه‌ناسمه‌وه
نازناوی تـۆی هه‌ڵگرتووه
5
هه‌موو رۆژێ جارێك ئه‌بی به په‌پووله و
ئاڵ ئاڵ گه‌ش گه‌ش
له‌سه‌ر په‌ڕه‌ی گوڵه‌كانم دێیت و ده‌چی
له خه‌وێكدا بووم به ماسی
به زمانی ئاو ئه‌منووسی
دڵۆپه‌كان بوون به وشه
قه‌ڵه‌مه‌كه‌م به ڕێواسی به‌هار
شه‌پۆل به ده‌فته‌ری عه‌شقم
6
من له وه‌ته‌ی تۆم ناسیووه
هه‌موو كه‌سێ هه‌موو شتێ
ژن بێ یا پیاو، دار بێ یا به‌رد
په‌رداخێ بێ، یا شه‌ڕابی عه‌شق نۆشین
له‌لام ئه‌بنه گوڵی شێعر
7
ئه‌و دولبه‌ره عاشقه
ئه‌وه‌نده شێعری منی خوێندۆته‌وه عاشقیه‌تی
ئه‌زانن خۆشه‌ویستی منه
له‌خوێندنگه‌ش
هه‌رو‌ڵامێك بنووسێته‌وه
وشه‌كانی كۆتری شێعری منه و
په‌پووله‌ی هه‌ست و خه‌یاڵی، باڵای منه
8
كه تۆهاتی چی به‌سته‌ڵه‌كی به‌فر بوو توایه‌وه
هه‌رچی جوانی ناو سروشتی تارمایی بوو
خۆی شارده‌وه
كاتێ بینیان سه‌ما ده‌كه‌یت
سنووری دڵم داگیر ده‌كه‌یت
بوویته بووكه شووشه‌ی منداڵی و گه‌شایته‌وه
9
تارمایی ژیان سێوێكه دوو له‌ت
چه‌ندین ساڵه ده‌بنه خامۆشی و بێده‌نگی
به‌ڵام زامێكی زۆر قووڵه
وه‌كوو شێعر خه‌یاڵ ده‌گرێ
ئه‌وه‌نده لێمان نزیكه
هێند ناسكه
وه‌كوو ڕه‌زی ترێی كوێستان
ئه‌مڕۆمان چاوی لێیه‌تی
10
كاتێ شێعر ده‌خوێنمه‌وه
ده‌نگم ده‌بێ به ئاواز و
وشه‌ش به گڕ
ئه‌و كاتانه ته‌نها له‌به‌ر ده‌می تۆدا
ده‌خوێنمه‌وه
شێعر ده‌بێ به‌هه‌ڵۆیه‌كی به‌رزه‌فڕ
11
ڕووبارێكم نیوه‌ی ئاوه‌كه‌م
له خۆشه‌ویستی به‌فری قژته‌وه بۆهاتووه
نیوه‌ی‌ترم
له كانیاوی چاوه‌كانت بۆیه
به‌رده‌وام ده‌ڕۆم و وشك ناكه‌م
12
كه ترس په‌لاماری دام
خۆم به گه‌رده‌لوولی چاوته‌وه
هه‌ڵواسی، هێنده‌ی نه‌برد
ڕه‌شه‌با خستمیه خوارێ
كه‌وتمه به‌هاری ئه‌وینته‌وه
بووم به چڵێ نێرگز، بووم به شنه‌ی شه‌ماڵێ
13
سێبه‌رێكی به‌رهه‌تاوێكی ناوه‌ختی
تینوویه‌تی دڵم ده‌شكێنی
رێگه‌ی ئازادی شێعرم لێ ون ده‌كه‌ی
من ده‌مه‌وێ له دوای فڕین
به ئازادی بێیته‌وه لام
ڕه‌نگی ئاسمانی چاوانت و
شه‌پۆلی ده‌ریای هه‌ناسه‌ت
جوانی بداته‌وه ڕۆحم
14
حه‌زم ده‌كرد له كونجێكی ئه‌م ژیانه پیاو بوومایه
به‌و مه‌رجه‌ی له قووڵایی دڵمه‌وه
هه‌ر وه‌ك ئێستا
خاوه‌ن هه‌ست و سۆز بوومایه
حه‌زم ده‌كرد ئاوێنه‌ی هێشووه ترێی
ژووری خه‌وبینینی تۆ بام
هه‌موو سپێده‌یه‌ك به‌ر له ڕۆیشتن
چاوم ڕوخساری تۆی ببینیایه
15
حه‌زم ده‌كرد چڵێ نێَرگزی كه‌ناری
خه‌ونه‌كانت،
به‌ر له بروسكه‌ی زه‌رده‌خه‌نه و
به‌ر له شكانی پارچه شووشه‌ی دڵم
هه‌موو به‌هارێك به ئێخه و سنگی تۆوه
تێرتێر بۆنت كردبام
حه‌زم ده‌كرد بوویتایه تریفه‌ی مانگه شه‌و
هه‌موو شه‌وێك
بڕژایه شكانی ڕۆحمه‌وه
گه‌رووی وشكه‌وه‌بووی ته‌ڕ كردایه و
له ئامێزت گرتبام
16
حه‌زم ده‌كرد ڕووباری سه‌ره‌ڕۆی سیروان و
نه‌غمه‌ی ئاوازی بولبول و
شنه‌ی شه‌ماڵی ئێواران و
له‌گه‌ڵ نمه‌ی هه‌ناسه‌ی تۆدا بڕۆیشتمایه
بۆ دوا جاریش حه‌زم ده‌كرد دوای مردنم
له باوه‌شی تۆدا گۆڕیان بۆهه‌ڵبكه‌ندمایه
17
دڵی من
خوڕه‌ی ئاو و په‌ڕه‌ی گوڵ و
گڤه‌ی با و په‌پووله‌ی تێدایه
دڵی من
هه‌ندێ جار تینوویه‌تیت ئه‌شكێنێ
بۆنت پێوه ده‌كا و فێنكت ده‌كاته‌وه
نه‌فره‌ت له ڕابردوو ده‌كاو
وه‌كوو كۆترێكی ئاشتی
به‌سه‌ر لق و پۆپی باڵاتدا ده‌نیشمه‌وه
18
به به‌ر تیشكی زه‌رده‌په‌ڕدا
ئه‌چووم بۆلای عاشقی چاوه‌ڕوانیم
وه‌ختێ گه‌یشتمه به‌ر ده‌می
ده‌ستم برد چوار پێنج گوڵم
له باخچه‌ی لێوم كرده‌وه و دام له سه‌ری
19
ئه‌وساتانه‌ی له‌گه‌ڵتا بم
كۆتره باڵ نه‌خشینه‌كه‌ی
نێو ڕۆحی تۆم
چۆنم بوێ ئاوا ده‌فڕم
كه‌لێم دوور بیت
له قه‌فه‌زێكدا به‌ند ده‌بم و ئۆقره ناگرم
به‌شه‌و و ڕۆژ لێم ده‌ڕوانیت
هێنده وردی
له‌كانی چاوت وردبوومه‌وه
كاتێ زانیم ناسك ناسك
به‌سه‌ر دیده‌ی تۆدا ده‌گریم
بووم به‌منداڵ ژیربوومه‌وه
2
من نازانم فریشته بووی
یا گوڵێكی باخچه‌ی ئاشتی
بووی به پۆلێ ئه‌ستێره‌ی گه‌ش
بوویته په‌ڵه‌ی هه‌وری سپی و
له‌سه‌ر خونچه‌ی گوڵی لێوم
به ئه‌سپایی داده‌نیشتی
3
په‌نجه‌كانت له‌سه‌ر مانگ و
تریفه‌ی سینه‌م هات و چوون
له‌ناوخۆیاندا نه‌غمه‌ی سپی و
بوونه كلوه شعر و
قژی ڕه‌شیش
به‌چه‌ند پۆلێ په‌ره‌سێلكه
منیش بووم به ئاواز و،
خه‌رمانه، بۆخۆشه‌ویستی
4
ئه‌وه‌نده‌ی خۆت دایه
به‌رهه‌ورازی شه‌پۆلی رۆحم
تاوام لێهات
له زمانی سێبه‌ری ئاو گه‌یشتم
بۆیه هه‌رده‌م ئه‌و شه‌پۆله ئه‌ناسمه‌وه
نازناوی تـۆی هه‌ڵگرتووه
5
هه‌موو رۆژێ جارێك ئه‌بی به په‌پووله و
ئاڵ ئاڵ گه‌ش گه‌ش
له‌سه‌ر په‌ڕه‌ی گوڵه‌كانم دێیت و ده‌چی
له خه‌وێكدا بووم به ماسی
به زمانی ئاو ئه‌منووسی
دڵۆپه‌كان بوون به وشه
قه‌ڵه‌مه‌كه‌م به ڕێواسی به‌هار
شه‌پۆل به ده‌فته‌ری عه‌شقم
6
من له وه‌ته‌ی تۆم ناسیووه
هه‌موو كه‌سێ هه‌موو شتێ
ژن بێ یا پیاو، دار بێ یا به‌رد
په‌رداخێ بێ، یا شه‌ڕابی عه‌شق نۆشین
له‌لام ئه‌بنه گوڵی شێعر
7
ئه‌و دولبه‌ره عاشقه
ئه‌وه‌نده شێعری منی خوێندۆته‌وه عاشقیه‌تی
ئه‌زانن خۆشه‌ویستی منه
له‌خوێندنگه‌ش
هه‌رو‌ڵامێك بنووسێته‌وه
وشه‌كانی كۆتری شێعری منه و
په‌پووله‌ی هه‌ست و خه‌یاڵی، باڵای منه
8
كه تۆهاتی چی به‌سته‌ڵه‌كی به‌فر بوو توایه‌وه
هه‌رچی جوانی ناو سروشتی تارمایی بوو
خۆی شارده‌وه
كاتێ بینیان سه‌ما ده‌كه‌یت
سنووری دڵم داگیر ده‌كه‌یت
بوویته بووكه شووشه‌ی منداڵی و گه‌شایته‌وه
9
تارمایی ژیان سێوێكه دوو له‌ت
چه‌ندین ساڵه ده‌بنه خامۆشی و بێده‌نگی
به‌ڵام زامێكی زۆر قووڵه
وه‌كوو شێعر خه‌یاڵ ده‌گرێ
ئه‌وه‌نده لێمان نزیكه
هێند ناسكه
وه‌كوو ڕه‌زی ترێی كوێستان
ئه‌مڕۆمان چاوی لێیه‌تی
10
كاتێ شێعر ده‌خوێنمه‌وه
ده‌نگم ده‌بێ به ئاواز و
وشه‌ش به گڕ
ئه‌و كاتانه ته‌نها له‌به‌ر ده‌می تۆدا
ده‌خوێنمه‌وه
شێعر ده‌بێ به‌هه‌ڵۆیه‌كی به‌رزه‌فڕ
11
ڕووبارێكم نیوه‌ی ئاوه‌كه‌م
له خۆشه‌ویستی به‌فری قژته‌وه بۆهاتووه
نیوه‌ی‌ترم
له كانیاوی چاوه‌كانت بۆیه
به‌رده‌وام ده‌ڕۆم و وشك ناكه‌م
12
كه ترس په‌لاماری دام
خۆم به گه‌رده‌لوولی چاوته‌وه
هه‌ڵواسی، هێنده‌ی نه‌برد
ڕه‌شه‌با خستمیه خوارێ
كه‌وتمه به‌هاری ئه‌وینته‌وه
بووم به چڵێ نێرگز، بووم به شنه‌ی شه‌ماڵێ
13
سێبه‌رێكی به‌رهه‌تاوێكی ناوه‌ختی
تینوویه‌تی دڵم ده‌شكێنی
رێگه‌ی ئازادی شێعرم لێ ون ده‌كه‌ی
من ده‌مه‌وێ له دوای فڕین
به ئازادی بێیته‌وه لام
ڕه‌نگی ئاسمانی چاوانت و
شه‌پۆلی ده‌ریای هه‌ناسه‌ت
جوانی بداته‌وه ڕۆحم
14
حه‌زم ده‌كرد له كونجێكی ئه‌م ژیانه پیاو بوومایه
به‌و مه‌رجه‌ی له قووڵایی دڵمه‌وه
هه‌ر وه‌ك ئێستا
خاوه‌ن هه‌ست و سۆز بوومایه
حه‌زم ده‌كرد ئاوێنه‌ی هێشووه ترێی
ژووری خه‌وبینینی تۆ بام
هه‌موو سپێده‌یه‌ك به‌ر له ڕۆیشتن
چاوم ڕوخساری تۆی ببینیایه
15
حه‌زم ده‌كرد چڵێ نێَرگزی كه‌ناری
خه‌ونه‌كانت،
به‌ر له بروسكه‌ی زه‌رده‌خه‌نه و
به‌ر له شكانی پارچه شووشه‌ی دڵم
هه‌موو به‌هارێك به ئێخه و سنگی تۆوه
تێرتێر بۆنت كردبام
حه‌زم ده‌كرد بوویتایه تریفه‌ی مانگه شه‌و
هه‌موو شه‌وێك
بڕژایه شكانی ڕۆحمه‌وه
گه‌رووی وشكه‌وه‌بووی ته‌ڕ كردایه و
له ئامێزت گرتبام
16
حه‌زم ده‌كرد ڕووباری سه‌ره‌ڕۆی سیروان و
نه‌غمه‌ی ئاوازی بولبول و
شنه‌ی شه‌ماڵی ئێواران و
له‌گه‌ڵ نمه‌ی هه‌ناسه‌ی تۆدا بڕۆیشتمایه
بۆ دوا جاریش حه‌زم ده‌كرد دوای مردنم
له باوه‌شی تۆدا گۆڕیان بۆهه‌ڵبكه‌ندمایه
17
دڵی من
خوڕه‌ی ئاو و په‌ڕه‌ی گوڵ و
گڤه‌ی با و په‌پووله‌ی تێدایه
دڵی من
هه‌ندێ جار تینوویه‌تیت ئه‌شكێنێ
بۆنت پێوه ده‌كا و فێنكت ده‌كاته‌وه
نه‌فره‌ت له ڕابردوو ده‌كاو
وه‌كوو كۆترێكی ئاشتی
به‌سه‌ر لق و پۆپی باڵاتدا ده‌نیشمه‌وه
18
به به‌ر تیشكی زه‌رده‌په‌ڕدا
ئه‌چووم بۆلای عاشقی چاوه‌ڕوانیم
وه‌ختێ گه‌یشتمه به‌ر ده‌می
ده‌ستم برد چوار پێنج گوڵم
له باخچه‌ی لێوم كرده‌وه و دام له سه‌ری
19
ئه‌وساتانه‌ی له‌گه‌ڵتا بم
كۆتره باڵ نه‌خشینه‌كه‌ی
نێو ڕۆحی تۆم
چۆنم بوێ ئاوا ده‌فڕم
كه‌لێم دوور بیت
له قه‌فه‌زێكدا به‌ند ده‌بم و ئۆقره ناگرم