فیرعه‌ون و شه‌یتان
0
1 612
فیرعه‌ونی پاشای میسر، لافی خوایی لێده‌دا. ڕۆژێک کابرایه‌ک هاته لای و له پێش چاوی هه‌مووان هێشووه ترێیه‌کی دایه و کوتی: «ئه‌گه‌ر تۆ خوای، ئه‌و هێشووه بکه به زێڕ!»
فیرعه‌ون ڕۆژێکی مۆڵه‌ت لێ وه‌رگرت. شه‌وێ که له‌و بیره‌دا بوو چ بکات و دامابوو، له پـڕڕا ده‌نگی ده‌رکه‌ی هات. فیرعه‌ون کوتی: «کێیه؟» شه‌یتان وه‌ژوورکه‌وت و کوتی: «قوڕ وه‌سه‌ر خوایه‌ک که نازانێ کێ له پشت ده‌رکه‌یه!» دوایه ورته‌یێکی هات و هێشوو بوو به زێڕ. ئه‌وجار کوتی: «من به‌و هه‌موو تواناییه‌وه شایه‌نی به‌نده‌یی خوا نه‌بووم، ئێستا تۆ ده‌تهه‌وێ به‌و هه‌مووه چووکه‌ییه‌ته‌وه بڵێی خوام؟!»
دوایه شه‌یتان ویستی بـڕوا و فیرعه‌ون کوتی: «بۆ چی کڕنۆشت بۆ مرۆڤ نه‌برد تا له باره‌گای خوا ده‌رنه‌کرێی؟»
شه‌یتان وڵامی داوه: «چونکه ده‌مزانی له به‌ره‌ی مرۆڤ، ئی وه‌کوو تۆی لێ په‌یدا ده‌بێت!!»
لقی بابەت : بابەتی گشتی / کورتەچیرۆک