وڵامی چاکه

نووسەر: لاجان
0
1 455

ڕۆژێک کابرایه‌ک له باخه‌که‌یدا خه‌ریکی ئاو داشتن بوو. له گۆشه‌ییکی داوێکی دانابۆوه تا به‌رازێکی بگرێت که هه‌موو ڕۆژێ ده‌هاته ناو باخ و زه‌ڕی ده‌کرد و وڵاتی ده‌شێلاوه. له‌پـڕڕا بازێک که بۆ ڕاوکردنی که‌روێشکێک نزیک زه‌وی ببو، به داوه‌که وه‌بوو و ده‌ستی کرد به قیڕاندن.
کابرا ده‌نگی بازه‌که‌ی بیست و هات. هه‌ر که چاوی پێی که‌وت به‌زه‌یی پێیدا هات و ڕزگاری کرد. ڕۆژه‌کانی تریش بازه‌که هه‌ر له‌سه‌ر باخ هه‌ڵده‌فڕی و چاوه‌دێریی ده‌ڤه‌ره‌که‌ی ده‌کرد.
ڕۆژێک کابرا بۆ حه‌سانه‌وه پاڵی وه دیواره قه‌ڵشیوه‌که‌ی قه‌راخ باخی دا و کڵاوه‌که‌ی له‌سه‌ر ده‌م و چاوی دانا و چاوی داخست. بازه‌که به چاوه وردبینانه‌که‌ی ئاگای لێبوو که دیواره‌که ورده ورده به لادا ده‌هات و هێُنده‌ی نه‌مابوو به‌سه‌ر کابرادا بڕووخێ. به قیڕه‌قیڕ هاته خوارێ و کڵاوی کابراکه‌ی ڕفاند و له‌ولاتر فڕێیدا. کابرا قیت بۆوه و غاریدا بۆ لای کڵاوه‌که‌ی. له‌پڕڕا دیواره‌که به ده‌نگێکی به‌رزه‌وه ڕووخا و ته‌پوتۆزی لێ هه‌ستا. کابرا زانی بازه‌که بۆ وڵام دانه‌وه‌ی چاکه‌ی وی ئه‌و کاره‌ی کردووه و له‌به‌ر خۆیه‌وه کوتی: هیچ چاکه‌یێک بێ وڵام نامێنێته‌وه.

سەرنجی بەڕێزت سەبارەت بەو بابەتە چییە؟

لێرە بۆچوونی خۆت بنووسە:

ناوی بەڕێزت : *
ئیمێل :*
ڕای بەڕێزت :*
کۆدی هێمنایەتی : *
وێنە ناکرێتەوە
بۆ گۆڕینی کۆد، لەسەری کرتە بکە