پیوه ند

نووسەر: مبین
0
2 001

 

پیوەند

ناردراو لە لەیەن: موبین

زستانه له هه ر لاوه مژه وبه فره ده بارێ

نیشانه ێی نابینم له هاوین وبه هاری

دڵ عه زمی هه یه بۆ سه فه ری خاکی شنۆیه

رێگا هه موو گیراون به ڵام ناکرێ کارێ

ئه وبه فره مڵوزمه هه رئه ڵێ قه هری خودایه

ئه شکێنێ ئه شێوێنی لق وپۆپه ی دارێ

گرتویه ئه وی رێگه یه با پێچ وکڕێوه

ئه و به فره یه پێوه نده له بۆ گشت رێبوارێ

ئه به فری سته مکار له ده ده ست هێنده وه ڕه ز بووم

چی چاره مه هاواره له لای بای به هارێ

ئه ی بای شه ماڵ ره ژنه ی باران ده وه رن ئێوه و یه زدان

بۆشه ڕ له گه ڵ ئه و دێوی سپی هه لی که نه غاری

ده ستێ به گورز ده ستێ به شیر ورم و نێزه

مه یدانی شه قی بۆبگرن تاکو ئێواری

دنیا وه کو مردۆکه له ناو کفنی سپی دا

عیسایه به موعجیزه وه دێ هه وری به هارێ

کاتێ که بگرمێنێ بڵێ هه سته وه مردوو

ئه و کفنه ده کا پاره له سه ر تاکو خوارێ

( (ئه فزار) غه شی نا مێنێ هه رگیز له دڵی دا

کاتێ که ببینێ له سه رت رێژنه بارانه ببارێ


نموونه ی جوانی پیرانشار
هه تا مابم له دونیا سوێند به ده نگی حه زره تی داوود

ئه سیری بسکی تاتاتم ده ناڵێنم له نێوداوود

سه دان شیخ ومه لا وسوفی فریوی جوانی توێان خوارد

هه زار عاشق ده به ن کڕنوش له حاشتی دوو برۆ وچاوت

پسا به ندی دلێ شاعیر موداوای هه ر به تۆ ده کرێ

بده پێم تاڵێ له وزولفی وه کو ئاوریشمی خاوت

عه زیزم کوشته ی تیغی دوو ئه برۆت نایه نه ئه ژمار

که چی پێکای دڵ وجه رگی منیش تیری له ناکاوت

نه مامی عه رعه ر باڵات ته نافی په ڵکه تی پێوه

ده خنکێنی ئه وی جاری به چاوان دیتبی چاوت

له چاوی پیس به دوور بی ئه ی نموونه ی جوانی پیرانشار

خوداوند خوێ بپارێزی له ئافه ت ئه وقه دی لاوت

دوولێوت هه روه کو خونچه ی به هاری تازه پشکووتون

نه که ی مانعی حافز بی له ماچی تۆ سه ری باوت

نه بووپه روا له به خشینی دل وگیانم به خه ندێکت

که چی نه مدی ئه تۆره حمیک بکه ی به ودیلی داماوت

له من گه ر خۆبپارێزی ده بێ ده ینم وه مل بگری

به زێکت بێ به دڵداری هه ژاروکوێر وفه وتاوت

به ره حمه ت بێ نه ما ( (هێمن) بنوسی وه سفی باڵاکه ت

منی کوێر که ی شیاوی وه م بکه م باسی ده م وچاوت

له خاڵی لێو وکوڵمانت به کوێری چۆن بکه م تاریف

ئه وه هه ر کاری ( (هێمن ) بوو نه که وته داوو به ر راوت

ئه گه ر خه ڵکی بڵێن ( (ئه فزار)ئه دی چۆنه ئه تۆ ماوی

ده ڵێم نه مدیتوه باڵات فه قه ت گوێم ڵی بووه ناوت

ئه وین وزه وقی ( دانشفه ر )منی هان دا بڵێم شێعزێ

به وه سفی خاڵ وروخساروقه دی رێکی خودا داوت


شه وی 3/8/1369 پیرانشار

لقی بابەت :  هونەر / هۆنراوە
سەرنجی بەڕێزت سەبارەت بەو بابەتە چییە؟

لێرە بۆچوونی خۆت بنووسە:

ناوی بەڕێزت : *
ئیمێل :*
ڕای بەڕێزت :*
کۆدی هێمنایەتی : *
وێنە ناکرێتەوە
بۆ گۆڕینی کۆد، لەسەری کرتە بکە