موناجات
شێعری: مامۆستا ئه‌فزاری
ئه‌وه‌ڵ به ناوی خوای بێ‌مه‌كان
خالقی جین و به‌شه‌ر و حه‌يوان
به‌ری له مه‌رگ و توونی و برسی بوون
هـيـچ باكی نیيـه له بوون و نـه‌بوون
سه‌راسه‌ر دونيا گه‌ر موسوڵمان بێ
زه‌ڕڕه‌یێ نـه‌فعـی له‌بۆ وی نـابێ
به پـێچـه‌وانـه يـا ببنه كافــر
زيانی بۆ ئه‌و قه‌ت نابێ سادر
مه‌به‌سـت ئـه‌وه‌يه بۆ ئاگاداری
قازانج و زه‌ره‌ر دێ له لای باری
به به‌عزێ ئه‌دا ماڵی بێ‌سامان
هێنـدێ فه‌قيرن بۆ يه‌ك له‌ته‌نان
به هێندێ ئه‌دا ئه‌ولاد پێنچ و شه‌ش
بـڕێ مه‌حڕوومن له ئه‌ولاد بێ‌به‌ش
شـه‌ريك و هـاوڕێ له‌بـۆ وی نیيه
هه‌رگيز ئيشێكی به كه‌سێ نیيه
قـه‌زاو مـوقـه‌ده‌ر بـه ده‌ستـی ئـه‌وه
هه‌ر خۆی فه‌رمانده‌ی گشت ڕۆژ و شه‌وه
ده‌قيقه و سه‌عات، ڕۆژ و مانگ و ساڵ
به ده‌س خۆيـه‌تی لات نـه‌بێ مـه‌حاڵ
له ڕۆژ، شـه‌وی ڕه‌ش ده‌كا ئـاشكار
مه‌علوم له شه‌ويش ڕۆژ ده‌كا ئيزهار
خولاسه هه‌رچی خۆی مه‌يلی بێنێ
بـه چاولـێـكدانێ پـێكی ئـه‌هێنـێ
له گه‌وره منداڵ دێنـێته به‌رهه‌م
سا چه‌نده بژی زۆر بێ يانه كه‌م
له پـاشان ئـاخر هـه‌ر ئـه‌بێ بمـرێ
خۆی فه‌رموويه‌تی و قسه‌ی لێ ناكرێ
چ ده‌وڵه‌مه‌ند بێ، شا بێ يا گه‌دا
ئه‌بێ هه‌ر بمرێ به ئه‌مری خودا
ئيتر با بێینه سه‌ر ئه‌سڵی مه‌قسه‌د
سڵاو و دروود له‌سـه‌ر مـوحه‌ممـه‌د
بـه‌قـه‌د ڕه‌حمـه‌تی خالـقی بێ‌باك
هێنده دروود بێ بۆ شاهی «له‌ولاك»
پێويسته «ئه فزار» يه‌كجار به وردی
خـزمه‌تێ بكـه‌ی بـه زمانی كـوردی
هه‌تـا بـێگانه نـه‌ڵـێن كـورد نیيـه
شێعر و هه‌ڵبه‌ستی كوردی هيچ نيیه