مامۆستا خانای قوبادی
شاعیر (خانای قوبادی) ساڵی 1662ی زایینی له ده‌رنێ له‌دایك بووه، له بنه‌ماڵه‌یه‌كی خوێنده‌واردا په‌روه‌رده كراوه، به منداڵی لای مه‌لاكانی (هه‌ورامان) خراوه‌ته به‌ر خوێندن. دواتر له‌شاری (سنه) خوێندوویه‌تی، زۆر ناوچه‌ی كوردستان گه‌ڕاوه. له‌دانانی هۆنراوه‌ی شێوه‌ی گۆرانی‌دا مامۆستا بووه، چه‌ند چیرۆكێكی هۆنیوه‌ته‌وه له‌وانه: شیرین و خه‌سره‌و، یوسف و زوله‌یخا، له‌یلا و مه‌جنون، ئه‌سكه‌نده‌ر نامه، حه‌وت به‌ندی خانا و دیوانی خانا. یه‌كێكه له‌و شاعیرانه‌ی گرنگی به ئازادی داوه و ئه‌و هه‌سته‌ی له شیعره‌كانی‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، شانازی به كورد و زمانی كوردییه‌وه كردووه، ئاره‌زووی رێبه‌رێكی دادپه‌روه‌ری بۆ گه‌ل و كۆمه‌ڵ كردووه. هۆنراوه‌ی دڵداری و ئایینی و پیاهه‌ڵدانی داناوه هه‌روه‌ها ده‌رده‌كه‌وێت كه شاره‌زاییه‌كی به‌رزی له مۆسیقادا بووه، له‌ساڵی 1747 له ته‌مه‌نی 85 ساڵیدا كۆچی دوایی كردووه.