ماڵپەڕی لاجان: هونەر، کاریکاتێر، شێعر، پەندی پێشینیان و کەسایەتی

01/6 1389
ئومێد کوردستانیئومێد كوردستانی: جێگری سه‌رۆکی به‌شی فرۆش و په‌ره‌پێدانی بازرگانیی کۆمپانیای ئینترنێتی گوگڵه. له ساڵی 1343ی هه‌تاوی له پيرانشاردا له دايك بووه و له ته‌مه‌نی 14 ساڵی‌‌دا دوای مردنی باوکی به هۆی شێرپه‌نجه له‌گه‌ڵ دایکی و براکه‌ی له‌پێشدا چوونه‌ بریتانیا و پاشان چوونه ئامریکا و له شاری سه‌ن‌خۆزێ ئه‌یاله‌تی کالیفۆرنیا نیشته‌جێ بوون. به‌ڵگه‌ی لیسانسی ئه‌ندازیاری به‌رقی له زانستگه‌ی سه‌نخۆزێ وه‌رگرتووه و له ساڵی 1991ی زایینی‌دا به‌ڵگه‌ی فۆقی لیسانسی به‌ڕێوه‌به‌ریی بازرگانی دا له زانستگه‌ی ئێستنفۆرد وه‌رگرتووه. 12 ساڵ کاری له پۆسته گرینگه‌کانی کۆمپانیای وه‌ک نێت ئسکێپ کردووه و توانی له ماوه‌ی 18 مانگ‌دا داهاتی ماڵپه‌ڕی نێت ئسکێپ له 88 میلیۆن دۆڵار له ساڵدا بگه‌یێنێته 200 میلیۆن دۆڵار. ئومێد کوردستانی پێش نێت ئسکێپ، له کۆمپانیای وه‌ک هیۆلێت پاکارد و Go و DO3 دا کاری کردووه. له ساڵی 1999ی زایینی‌دا وه‌کوو نه‌فه‌ری دوازده‌هه‌م هاته ناو گوگڵ و به زوویی بوو به به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌ره‌کیی بازاڕدۆزین و په‌ره‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌و کۆمپانیایه و فرۆشی له سفر ڕا گه‌یانده 3میلیارد دۆڵار. ئومێدی 45 ساڵه له خۆ نیشاندان و ناوده‌رکردن له میدیاکان‌دا خۆ ده‌پارێزێت و بێ راکێشانی سه‌رنجی هیچ که‌سێک، ئه‌رکه گرینگه‌کانی خۆی به‌جێدێنێت و له پشت په‌رده‌ی ئێمپراتۆری گوگڵ‌دا شاراوه‌ته‌وه. ئۆمێد له ناو هاوکاره‌کانی‌دا به ده‌به‌رکردنی جلکی فه‌ڕمی و پێشوازیی گه‌رم و له باوه‌ش گرتنی هاوکارانی ناوداره. وێده‌چێ به‌شی کوردیی گوگڵیش یه‌کێک بێ له چالاکییه‌کانی ئه‌و.
وشە کلیلییەکان:

ناردنی لێدوان

ناو:*
ئیمێل:*
دەقی لێدوان:
کۆدەکە بنووسە: *
وێنە ناکرێتەوە