سێهه‌مین مێهره‌جانی فۆلکلۆری کوردی
سێهه‌مین مێهره‌جانی فۆلکلۆری کوردی له ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 17ی ڕه‌زبه‌ری 1390ی هه‌تاوی له شاری پیرانشاردا به‌ڕێوه‌چوو. ئه‌م فستیڤاڵه که به‌یت، حه‌یران، لاوک، گۆرانی و ... فۆلکلۆری به‌رخۆگرتبوو، له کاتژمیر 3ی دوانیوه‌ڕۆ ڕا ده‌ستی پێ‌کرد و به پێشکه‌ش کردنی به‌رهه‌مه‌کان له لایه‌ن هونه‌رمه‌ندانی سۆرانی و کورمانجی درێژه‌ی پێدرا.
هونەرمەندانی دەورگێڕی ئەو بەرنامه‌یه بریتی بوون لە:
مەلا مەحموودی ئیقتدار( (شمشاڵ ژەن)،برایمی قادری( (گۆرانی بێژی فۆلکلۆریک)، مامۆستا خدری قادری ناسراو بە خلەدەرزی( (حەیرانبێژ)، سەیدعەلی سەردەشتی( (بەیت بێژ)، عەلی گڵێنانی( (بەندبێژ)، محه‌ممه‌دی فه‌قێ عه‌وڵا( (به‌ند بێژ)، عوسمانی فه‌قێ عه‌وڵا( (به‌ند بێژ) عوسمانی محەممەدی ناسراو بە عوسمانە سوور( ( نایە ژەنی بە نێو بانگ)، شۆڕش مەحموودی( (بەیت بێژ و حەیرانبێژی لاو)، عەلی سۆفی مەحموودی ناسراو بە عەلیەڕەش( (شمشاڵ و نایە)، سەلاحی خزری ( (بەیت بێژ و حەیرانبێژ)، حەسەنی میراوایی ( (بەند بێژ)، عومەری فەرەجی( (حەیرانبێژ)، عەوڵا بەقەوەت( (دەهۆڵ ژەن)، رەسوو کەڵەوان( (زوڕناژەن)، ئەمیری ڕەحمەتی( (ژەنیار)، ئەرسەلانی قانعزادە( (ژەنیار)، جیهانی ئەحمەدزادە( (ژەنیار)، مستەفای ئەحمەدپوور( (نایە ژەن)، رەسوو مەمۆ( ( گۆرانی بێژ)، سالاری ئیسماعیل زادە( ( زەرب ژەن) هەروەها گرووپی کرمانجی بەشدار بە نێوی ( (کۆما عەبدالێ زەینکێ) کە پێکهاتبوون لە ( (عیسا مەقاملوو، ئەڕشەد شوجاعی، عومەر عومەری، محەمەد قولی زادە،محەمەد بێکەس، موسەییێب گوڵشەن زادە).
لە کۆتایی ڕێوڕەسمەکەدا به‌ڕێوه‌به‌رانی به‌رنامه خەڵاتیان بەسەر هونەرمەنداندا بەشکرد. مێهره‌جانه‌که کاتژمێر 9ی شه‌و کۆتایی پێهات. لێره‌دا وێنه‌ی هێندێک له به‌شه‌کانی مێهره‌جانه‌که ده‌خه‌ینه‌ڕوو: