شه‌م
0
1 610
شه‌م
هۆنراوه‌ی: وه‌لی دێوانه
هه‌ی شه‌می به‌شه‌وق چل چرای شه‌وان
هه‌ی ژیانی من هه‌ی ڕۆحی ڕه‌وان
هه‌ی گلێنه‌ی دیده‌ی بێخه‌وان
هه‌ی ئاسكی سه‌ركه‌ل له‌سێبه‌ر سڵكه‌ر
هه‌ی هه‌وای سازی كوێستانان له‌سه‌ر
هه‌ی عه‌نبه‌رین خاڵ سۆسه‌نی كڵاف
هه‌ی ڕوناكایی ڕه‌شماڵانی جاف
هه‌ی من په‌روانه‌ی په‌ڕ سوتاوی تۆ
هه‌ی من گیرۆده‌ی زوڵفی خاوی تۆ
تۆ جارێ نایه‌ی بۆ سه‌ر وه‌ختی من
گوێ ناده‌ی به‌ئاه زامی سه‌ختی من
ناپرسیت ئاخۆ من بۆتۆ چۆنم
بێباكی له‌تین قرچه‌ی ده‌رونم
هه‌وای كوێستانت وابۆ بوه‌وه
حه‌یفت كرد منت له‌بیر چووه‌وه
بێ مروه‌تیت كرد هه‌ی شه‌م ده‌رباره‌م
من بۆ تۆ قه‌یسی سیا ستاره‌م
واده‌ی من‌و تۆ دێوانه‌ی خوابێ
مه‌گه‌ر ئه‌و ڕۆژه دادم ڕه‌وا بێ
شه‌می شه‌م، ڕوومه‌ت تۆ به‌سه‌لامه‌ت
سكاڵای دڵم كه‌وته قیامه‌ت