پیاوی کوێر
1
1 875
ڕۆژێک کابرایه‌کی کوێر له‌سه‌ر پلیکانی ماڵێک دانیشتبوو و کڵاوێک و تابڵویه‌کی له‌کن لاقی دانابوو. له‌سه‌ر تابڵۆیه‌که نووسرابوو: «من کوێرم. تکایه یارمه‌تیم بده‌ن.»
ڕۆژنامه‌نووسێک به‌لایدا ده‌ڕۆیی و دیتی ته‌نیا چه‌ند دراوێک له‌ناو کڵاوه‌که‌دایه. چه‌ند دراوێکی له‌کڵاوه‌که‌هاویشت و بێ ئیزنی کابرایه‌که، تابڵۆیه‌که‌ی وه‌رگێڕا و شتێکی له‌سه‌ر نووسی و ڕۆیی.
ئێوارێ ڕۆژنامه‌نووسه‌که هاته‌وه‌و دیتی کڵاوی کابرا کوێره‌که پڕه له دراوی جۆراوجۆر. کابرای کوێر هه‌ستی کرد که ڕۆژنامه‌نووسه‌که‌یه و لێی پرسی که چی له‌سه‌ر تابڵۆیه‌که نووسیوه؟
وڵامی داوه: «شتێکی وا نییه، ته‌نیا مه‌به‌سته‌که‌ی تۆم به شێوه‌یێکی‌تر نووسیوه!»
دوایه‌ش بزه‌یێکی هات و ڕۆیی.
له‌سه‌ر تابڵۆیه‌که نووسرابوو: «ئێستا به‌هاره، به‌ڵام من ناتوانم بیبینم!!»
لقی بابەت : بابەتی گشتی / کورتەچیرۆک