وه‌لی دێوانه
شاعیری ناودار وه‌لی دێوانه له ساڵێكی نادیاردا هاتۆته دنیاوه، به‌ڵام گومان له‌وه‌دا نییه كه له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌مدا ژیاوه و كۆچی دوایی كردووه. ناوی وه‌لید كوڕی كوێخا محه‌مه‌ده و له هۆزی كه‌ماڵه‌ییه. باوكی پیاوێكی ماقووڵ و موڵكداربووه. له‌ده‌شتی «شاكه‌ل‌و شێروانه« هاتۆته دنیاوه.
له‌ته‌مه‌نی منداڵییه‌وه باوكی حه‌زیكردووه فێری خوێندن و نووسین بێت، له‌شاری سلێمانی فه‌قێیه‌كی بۆ گرتووه تا فێری خوێندنی بكات و له‌سه‌ر ده‌ستی مامۆستاكه‌ی «مه‌لا یوسف» فێری خوێندن و نووسین و قورئان بووه. خوێنده‌واریی وه‌لی دێوانه و ناوبانگی مامۆستاكه‌ی گه‌یشتۆه‌ته هۆزه‌كانی تر.
كوێخا قادر شێروان كه یه‌كێك بووه له سه‌رۆك خێڵه‌كانی هۆزی كه‌ماڵه‌یی و كچێكی هه‌بووه به‌ناوی شه‌م ( (شه‌مسه ناوه راسته‌قینه‌كه‌یه‌تی) داوای له مامۆستا‌ی وه‌لی دێوانه كردووه ئه‌ویش فێری خوێندن بكات و پێكه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌لی دێوانه خوێندوویانه.
ئه‌و شاعیره به ته‌واوی دێوانه‌ی ئه‌و كیژه ( (شه‌م) ده‌بێت و گه‌لیێک شێعری ناسك و هه‌ست بزوێنی پێدا ده‌ڵێت. ته‌نانه‌ت خۆشه‌ویستیی شاعیر بۆ دڵداره‌كه‌ی له ئه‌ده‌بی كوردیدا ده‌گاته ڕاده‌ی خۆشه‌ویستیی له‌یلى و مه‌جنون، شیرین و فه‌رهاد، مه‌م و زین و ...
وه‌لی دێوانه‌ش كوڕِی پیاوێكی ده‌ستڕۆییو و ده‌وڵه‌مه‌ندی نێو هۆزی كه‌ماڵه‌یی بوو به‌ناوی حه‌مه سوور، كه زۆر مه‌به‌ستی بووه كوڕه‌كه‌ی به ئاواتی دڵی خۆی بگات.
بۆیه چه‌ند پیاوماقووڵێكی هۆزه‌كه‌ی نارده لای باوكی شه‌م به مه‌به‌ستی داواكردنی كچه‌كه‌ی بۆ شاعیر، ئه‌وه‌بوو داواكه په‌سه‌ند كرا. به‌ڵام زۆری نه‌خایاند له كاتی كۆچی هاوینه‌ی جاف به‌ره‌و كویستان، ناكۆكی له‌نێوان بنه‌ماڵه‌ی شاعیر و بنه‌ماڵه‌ی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی له ( (كه‌لی په‌یكووڵی)دا، رِوویدا. ئیدی به‌هۆی ئه‌و ناكۆكییه‌وه، هه‌ردوو دڵدار به یه‌ك نه‌گه‌یشتن و شاعیر تا دواڕۆژی ژیانی ئازار و خه‌مێكی زۆری چێشت كه له شێعره به‌سۆز هه‌سته‌كانیدا به ته‌واوی ڕه‌نگیان داوه‌ته‌وه و دیارن. وه‌ك ده‌ڵێت:
یاران له‌جه‌رگم، یاران له‌جه‌رگم تیری شه‌م ئه‌مشه‌و درا له جه‌رگم
به‌و تیره گه‌یمه ئاكامی مه‌رگم شه‌هیدم كفن مه‌كه‌ن به به‌رگم
یان ده‌ڵێت:
ته‌نیا گۆڕه‌كه‌م له ڕێی خێڵان بێ نزیك هه‌وارگه‌ی جاف و گۆران بێ
كێلێكی به‌رزی به‌قه‌د باڵای شه‌م له دوور سه‌رم بێت بێ زیاد و بێ كه‌م
وه‌لی نمونه‌ی خۆشه‌ویستی خێڵی جافه و له‌گه‌ڵ شه‌مدا گه‌وره‌ترین قوربانی تایه‌فه‌گه‌ریی و كه‌لتوریی سه‌رده‌می خۆیان بوون. ئێشتاش گۆڕی وه‌لی دێوانه به به‌رپاڵی كێوی «سه‌ید سادق»ه‌وه‌یه له شارۆچكه‌ی سه‌ید سادقی ناوچه‌ی شاره‌زوور.