ماڵپەڕی لاجان: هونەر، کاریکاتێر، شێعر، پەندی پێشینیان و کەسایەتی

02/15 1390
ئاگاداریهارد دیسکی به‌ده‌ڵ

به‌ گوێره‌ی هه‌واڵی فارنت گه‌رچی زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆری که‌لوپه‌لی ناوماڵ و دیجیتاڵ و ته‌نانه‌ت هی کۆمپیوتێریش سازکراوی وڵاتی چینن، به‌ڵام هێشتا نابێ ته‌نیا فریوی نرخی که‌می ئه‌و ئامرازانه‌ بخۆین به‌ڵکوو ده‌بێ به‌ وردی و به‌ وشیارییه‌وه‌ لێیان بڕوانین.

ئه‌وه‌ ئه‌زمونێکه‌ که‌ هاووڵاتییه‌کی ڕووسی به‌ له‌به‌رچاونه‌گرتنی، تووشی کێشه‌ بووه‌ و به‌ کڕینی هارددرایڤێکی 500 گیگابایتی هه‌رزانبایی چینی به‌ مارکی سامسۆنگ له‌ وڵاتی چین، پێی گه‌یوه‌ته‌وه‌

ئه‌و هاووڵاتییه‌ کاتێک که‌ ده‌یهه‌وێ هارددیسکه‌که‌ به‌کاربێنێت، ئاگادار ده‌بێته‌وه‌ که‌ ئه‌و هارده‌ زۆر کمتر له‌وه‌ی له‌سه‌ری نووسراوه‌، جێگای هه‌یه‌.

دواتر به‌ کردنه‌وه‌ی پشتی هارده‌که‌ ده‌بینێت که‌ فله‌ش میمۆرییه‌کی 128 مێگابایتی تێدایه‌ و بۆ ئه‌وه‌ی قورساییشی وه‌ک هاردێک بێت، دوو مۆره‌ی گه‌وره‌یان تێدا داناوه‌. به‌شی فیرم وێری فله‌ش میمۆرییه‌که‌یان هه‌ک کردووه‌ بۆ ئه‌وه‌یکه‌ به‌ ڕواڵه‌تیش 500 گیگابایت پێشان بدات.

هه‌رچه‌ند ئێستا له‌ناو بازاڕه‌کانی ئێمه‌شدا هێندێک فله‌ش میمۆری به‌ نرخی هه‌رزان ده‌فرۆشرێن که‌ بۆ نمونه‌ 4 گیگابایتی لێنووسراوه‌ به‌ڵام هه‌ر 256 مێگابایتی گونجان هه‌یه‌!

جا بۆیه‌ ده‌بێ به‌ چاوێکی ئاوه‌ڵا و به‌ وردبینی و ته‌نیا له‌ شوێنه‌کانی بڕواپێکراو و گارانتی‌دار ئه‌م که‌لوپه‌لانه‌ بکڕین.
وشە کلیلییەکان:

ناردنی لێدوان

ناو:*
ئیمێل:*
دەقی لێدوان:
کۆدەکە بنووسە: *
وێنە ناکرێتەوە