خۆزگه‌

نووسەر: لاجان
0
1 476

 

خۆزگە کەنار لە شەپۆڵی پڕ لە هانای دەریا تێگەیشتبا
بیزانیبا دەریا بەو هێمنییەی خۆیەوە بۆچی شەپۆڵ دەدا.

خۆزگە قەدەر لە مانای سەوزی گەڵا تێگەیشتبا
تاکو هەرگیز چارەنووسی نەدابایە دەست ڕەشەبا

ئەگەر بەهار لە فرمێسکی گەرمی گوڵ تێگەیشتبا هەرگیز بە پایزی نەدەسپارد.
ئەگەر خۆر لە سیمای زەردی ئێواران تێگەیشتبا هەرگیز بە تاریکیی نەدەسپارد.

خۆزگە دوورى لە زمانی تەنیایی تێگەیشتبا
تاکو دووری لە دوونیا بوونی نەمابا.
خۆزگە ماڵئاوایی لە ئازاری دڵ تێگەیشتبا
تاکو لە دەرگای هیچ دڵێکی نەدابا.

خۆزگە لەم دونیایە تەنها دڵ حوکی بکردایە.
تاکو ڕێچکەی هەموو هەنگاوەکانتم بگرتایە.

خۆزگە بێدەنگی زمانی هەبووایە.
تا بتزانیایە چیم لە دڵدایە.

لقی بابەت :  هونەر / هۆنراوە
سەرنجی بەڕێزت سەبارەت بەو بابەتە چییە؟

لێرە بۆچوونی خۆت بنووسە:

ناوی بەڕێزت : *
ئیمێل :*
ڕای بەڕێزت :*
کۆدی هێمنایەتی : *
وێنە ناکرێتەوە
بۆ گۆڕینی کۆد، لەسەری کرتە بکە