ئاوڕدانەوەیەک لە مێژووی میمۆریکارت
ئاوڕدانەوەیەک لە مێژووی میمۆریکارت
دیارە هەموومان لە ئامێرەکانی بەردەستمان وەک مۆبایل، تەبلێت، لەپتاپ، کاتژمێر، مەکینەی بڵاوکەری مووزیک و ... لە میمۆریکارت ( (کارتی بیرگە) کەڵک وەردەگرین و بۆتە بڕگەیەکی جیانەخوازی تەکنۆلۆژی لە ژیانماندا. دەمانەوێ بزانین ئەو کەرستە چکۆلە و سەرسوڕهێنەرە چۆناوچۆن هاوڕێ لەگەڵ تيپەڕینی کاتدا، گەشەیسەندووە.
یەکەم جار لە ساڵی 1725 دراوەکان لەسەر کارتی پانچکراودا پاشەکەوتکران تا دواتر بۆ میکانیزەکردنی ئامێرەکانی ڕستنی بەن بۆ چنینی قوماش و پەردە بەکار بێن. لە دۆخێکی تایبەتدا، ئەو کارتانە دراوەکانیان پاشەکەوت دەکرد کە ئەو شێوازە ئێستا تا ڕادەیەکی زۆر بنبڕکراوە. دواتر لە ساڵی 1884دا، کارتی پانچکراو دیسان بەکارهێندران بۆ سازکردنی سیستمی دابەشکردنی ئەلێکتریکی هالریت. لە ئاکامدا هالریت پێشکەوتووتر کرا و بنەمای دامەزرانی کۆمپانیای IBMی پێکهێنا.
هێندێک لەو باوەڕەدان کە The Olivetti Programma 101 ( (لە ساڵی 1965دا) یەکەمین کامپیوتێری دێسکتاپی دنیایە. باڵام بە پێی ئستانداردەکانی ئەوڕۆ، ئەوئەمێری هیسێبی دێسکتاپە. لەو ئامێرەدا کارتی مەگنێتیکی دوورودرێژ بەکاردەهات تا دراوەکان و زانیارییەکان پاشەکەوتکات. لەڕاستیدا، ئەوە یەکەم جار بوو کە نەرمامێرێک لەسەر میمۆریکارتێکڕا وەکاردەخرا.
لە دنیای ئێستا واتا لە جیهانی پێشکەوتوو لەباری تەکنۆلۆژیدا، یەکەم ئامێر کە زانیاریی پاشەکەوت دەکرد و دەتوانین وەک میمۆریکارت ناوی ببەین و لە بیستەکی مۆبایلدا بەکارهێنرا، سیمکارت بوو. ئەوە ڕاستە، چونکە ئەو کەرستە چووکەیە توانایی پاشەکەوتکردنی ناوی بیسەران و کورتەپەیامەکانی هەبوو. هەڵبەت کارپێکی دیکەی ئەو کەرستەیە، ئەوە بوو کە توانای هاوهەنگاوکردنی زانیارییەکان کاتی گۆڕینی بیستەکەکانی هاساندەکرد.
سیمکارتە سەرەتاییەکان تەنیا 20 ژمارەتەلەفۆن و 5 کورتەپەیامیان پاشەکەوتدەکرد بەڵام پاشان ئەو ڕادەیە گەیشتە 250 ژمارە. دوای بەدیهاتنی میکانیزمی ESM ، سیمکارتەکان بۆ ناردنی وێنۆکەی ساکاریش بەکارهاتن.
بیستەکی Siemens SL45 کە لە ساڵی 2000دا سازکرا، یەکەم ئامێر بوو کە لە کارتی بیرگەی جیاکراوی MultiMedia Card یان ( (MMC) کەڵکیوەرگرت. ئەو میمۆریکارتە بە هاوبەشی کۆمپانیاکانی زیمنس و ساندیسک لە ساڵی 1997دا سازکرابوو.
لە ساڵی 2000دا لە لایەن کۆمپانیاکانی زیمنس، ماتسۆشیتا و تووشیبا یەکەم میمۆریکارتی SD یان ( (Secure Digital) کە نموونەی پێشکەوتووتری MMC بوو، ناسێندرا. پێش ئەوەیکە MMCەکان یەکجاری لەناوبچن، نمونەی چووکەی وان واتا RS-MMC لە ساڵی 2004دا چێکرا. ئەگەرچی ئێستا ئێوە ناتوانن هیچ کارتێکی MMC پەیاکەن، بەڵام ئستانداردی وان هێشتا بوونی هەیە و زۆرتر لە بیستەکە هەرزانباییەکاندا بە شێوەی eMMC بەکاردێن.
هەڵبەت، لە ساڵی 1998دا کۆمپانیای سۆنی یەکەم فلەشمیمۆری داهێنا کە بۆ کامێرای دیجیتاڵی، کامپیوتێر، پلەیئستەیشن و بیستەکی سۆنی بەکاردەهات. یەکەم فلەشمیمۆری کە لە بیستەکەکاندا بەکارهاتن، بەرەی دووهەم واتا Duo cards بوون چونکە قەبارەیەکی چووکتریان هەبوو. لە ئاکامدا، فلەشی میکرۆ و M2 سازکران کە بنەمای چێکردنی میکرۆSDیان پێکهێنا.
وردەوردە وایلێهات کە بیستەکەکان هەم فلەشیان بەکاردێنا و هەم میمۆریکارت. بەڵام ئەو ڕەوتە زۆری نەخایاند و لە ساڵی 2009ڕا لە بیستەکەکاندا تەنیا میکرۆSD بەکاردەهات.
لەو ساڵانەدا، داهێنانی زۆر لە میمۆریکارتەکاندا نەهاتووە. ئەگەرچی سامسۆنگ کارتی UFS یان میکرۆSD هایبریدی ناساند، بەڵام هیچ پێشکەوتنێکی بەدەستنەهێنا.
چاوەڕوانی دەکرێ کە تەکنۆلۆژی لەو بوارەدا پێشکەوێت چونکە لە میمۆریکارتی SD Expressدا لە NVM کەڵکوەرگیراوە. ئێستاکە، SD Express لە هێڵێکی PCIe پشتیوانی دەکا کە خێرایی 985 مێگابایت لەچرکەدا هەیە. بەداخەوە ئەو تەکنۆلۆژییە پێویستی بە هێڵی زیاتری UHS-II هەیە کە تائێستا هیچ بیستەکێک توانای بەکارهێنانی ئەو شتەی نییە. ئێستاکە، بیستەکەکانی ئایفۆن لە NVMe کەڵکوەردەگرن، بۆیە تا ڕادەیەک دەزانین داهاتووی ئەو ئامێرانە بە کوێ دەگات.
میمۆریکارتی XQD کە نموونەی پێشکەوتووی CF Express یە، جۆرێک لە NVMe ە کە لە پێشکەوتووترین کامێراکانی دیجیتاڵی بێئاوێنەدا دەکاردەکرێ. هیوادارین NVMe بێتەناو تەکنۆلۆژیی میکرۆSD و بیستەکی زیرەک.
دوایین بیستەکەکانی مۆبایلی سۆنی لە NM یان نانۆمیمۆری کەڵکوەردەگرن. نانۆمیمۆری قەبارەی بەقەد سیمکارتی نانۆیە و لە شێوەشدا هاوشێوەن. هەڵبەت، نانۆمیمۆرییەکان خێرایی زیاتریان نییە، بیرگەی زیاتریان نییە، نرخیان کەمتر نییە و بەساناییش لە بازاڕدا دەستناکەون.