مامۆستا هه‌ژار
شاعیر، نووسه‌ر، لێکۆڵه‌ر و ڕووناک‌بیری گه‌وره‌ی کورد، ناوی عه‌بدولڕه‌حمان شه‌ره‌فکه‌ندییه و نازناوی شاعیری، هه‌ژاره. له ساڵی 1921ی زایینی‌دا له شاری مه‌هاباد له‌دایکبووه و هه‌ر له‌وێ خوێندوویه‌تی. له ته‌مه‌نی دوو ساڵیدا دایکی له‌ده‌ستداوه و له ته‌مه‌نی 17 ساڵیش‌دا باوکی مردووه و به‌خێوکردنی خوشک و براکانی که‌وتۆته ئه‌ستۆی. به‌شداری له دامه‌زراندنی کۆماری مه‌هاباددا کردووه و دوای ڕووخانی چۆته کوردستانی ئه‌ودیو و دواتر چۆته به‌غدا. له پاییزی 1947دا بۆ چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشیی سیل، چۆته لوبنان و دوای چابوونه‌وه‌ی ماوه‌یێک له سوریا ماوه‌ته‌وه. له ساڵی 1961دا که شۆڕشی ئه‌یلوول سه‌رهه‌ڵده‌دات، دێته‌وه کوردستانی عێراق و تێکه‌ڵاوی شۆڕش ده‌بێت.
له ساڵی 1970دا بۆ ڕێکخستنی کاروباری یه‌کیه‌تی نووسه‌رانی کورد چووه به‌غدا و به سه‌رۆکی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر هه‌ڵبژێردرا و له کۆڕی زانیاریی کوردیش‌دا بوو به ئه‌ندام. له ساڵی 1972دا په‌ڕتووکی شه‌ره‌فنامه‌ی بدلیسی له فارسییه‌وه وه‌رگێڕاوه بۆ کوردی و چاپی کرد. هه‌ژار له ساڵی 1991دا له ته‌مه‌نی 70 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد و له مه‌هاباددا به خاک ئه‌سپێردرا.
هێندێک له به‌رهه‌مه‌کانی‌تری مامۆستا هه‌ژار ئه‌وانه‌ن:
1- دیوانی هه‌ژار ( (بۆ كوردستان).
2- به‌یتی سه‌ره مه‌ڕ.
3- وه‌رگێڕانی هۆزی له‌بیركراوی گاوان نووسینی دوكتۆر مسته‌فا جه‌واده له عه‌ره‌بییه‌وه بۆ كوردی.
4- دیوانی شێخ ئه‌حمه‌دی جزیری، ده‌ق و مانا لێكدانه‌وه.
5- فه‌رهه‌نگی هه‌مبانه بۆرینه ( (كوردی - كوردی - فارسی).
6- چێشتی مجێو‌ر ( (به‌سه‌رهات و یادداشته‌كانی خۆی).
7- وه‌رگێڕانی قورئانی پیرۆز بۆ سه‌ر زمانی كوردی.
۸- وه‌رگێڕانی چوارخشته‌کییه‌کانی حه‌کیم عومه‌ری خه‌ییام له فارسییه‌وه بۆ کوردی.
9- وه‌رگێڕانی ته‌کییه‌کانی حه‌کیم عومه‌ری خه‌ییام له فارسییه‌وه بۆ کوردی.
10- ئاڵه کۆک.
11- وه‌رگێڕانی مه‌م و زین له زاراوه‌ی کورمانجییه‌وه بۆ سۆرانی.
12- مێژووی ئه‌رده‌ڵان.
13- یه‌ک له په‌نای خاڵ و سیفری بێ‌بڕانه‌وه.
14- دایه، باوه، کێ خراوه؟
15- شه رحی دیوانی مه‌لای جزیری.