دیاری له‌دایکبوون

نووسەر: لاجان
0
1 672

 

کابرایه‌ک کچێکی سێ ساڵانه‌ی هه‌بوو. ڕۆژێک که هاته‌وه ماڵێ دیتی که کچه‌که‌ی به‌نرخترین په‌ڕی کتێبخانه‌که‌ی باوکی ده‌قوتوویێکی چووکه وه‌رپێچاوه. کابرا، له‌به‌ر ئه‌وه‌یکه کچه‌که‌ی په‌ڕه به‌نرخه‌که‌ی لێخراکردووه، لێی تووڕه بوو و ئه‌وشه‌و کچه به گریانه‌وه نوست.

سبه‌ینێ که کابرا له ‌خه‌و هه‌ستا دیتی کچه‌که‌ی له‌کن سه‌ری دانیشتووه و قوتووه ڕازاوه‌که‌ی بۆ لای باوکی ڕاداشتووه. کابرا تازه زانی که ئه‌و ڕۆژه، ڕۆژی له‌دایکبوونییه‌تی و کچه‌که‌ی ئه‌و په‌ڕه‌ی بۆ دیاریی له‌دایکبوون به‌کارهێناوه. باوکه به شه‌رمه‌زارییه‌وه کچه‌که‌ی ماچکرد و قوتووه‌که‌ی وه‌رگرت و کردییه‌وه، به‌ڵام به سه‌رسوڕمانه‌وه دیتی که قوتووه‌که به‌تاڵه. کابرا دیسان تووڕه بۆوه و به کچه‌که‌ی وت که قوتووی به‌تاڵ خۆ بۆ دیاری نابێت و ده‌بێ شتێکی له‌ناودابێت. کچه‌که به سه‌یره‌وه ڕوانییه باوکی و پێی وت که هه‌زار ماچی له‌ناو قوتووه‌که‌دا داناوه تا هه‌رکات باوکی ناڕه‌حه‌ت بوو، ماچێکی له قوتووه‌که ده‌ربێنێت و بزانێت که کچه‌که‌ی چه‌نده باوکی خۆش ده‌وێت!!

سەرنجی بەڕێزت سەبارەت بەو بابەتە چییە؟

لێرە بۆچوونی خۆت بنووسە:

ناوی بەڕێزت : *
ئیمێل :*
ڕای بەڕێزت :*
کۆدی هێمنایەتی : *
وێنە ناکرێتەوە
بۆ گۆڕینی کۆد، لەسەری کرتە بکە