مامۆستا هێمن
هێمن، شاعێر، زانای فه‌رهه‌نگ‌دۆست و خاوه‌ن‌بیر، ده‌نگی به‌رزی ئازادی و ئاشتی و مرۆڤایه‌تی، ناوی سه‌ید محه‌ممه‌دئه‌مین شێخولئیسلامی کوڕی سه‌ید حه‌سه‌نی موکری و له بنه‌ماڵه‌ی مه‌لا جامی چۆڕی بووه. دایکی ناوی زێنه‌ب و کچی شێخی بورهانه. هێمن به‌هاری ساڵی 1300ی هه‌تاوی له گوندی لاچین سه‌ر به شاری مه‌هاباد له‌دایکبوو.
هێمن له که‌ش و هه‌وای ده‌ورانی حکومه‌تی چه‌په‌ڵی ڕه‌زاشادا گه‌وره ده‌بێ و به‌ش‌خوراوی و کۆیله‌تی ئینسان وه‌کوو خوێن له مێشک و ده‌مار و ئێسک و پێستی‌دا ده‌گه‌ڕێ و ده‌بێته سه‌ربه‌ندی ژیانی.
هه‌ر له گوندی خۆیان که‌مێک ده‌خوێنێ و شێعره‌کانی شێخ ره‌زا و زۆر شتی دیکه فێر ده‌بێ و پاشان بۆ درێژه‌دانی خوێندن، باوکی ده‌ینێرێته مه‌هاباد. دواتر چوار ساڵ له خانه‌قای شێخی بورهان ده‌خوێنێ و هه‌ر له‌وێ دۆستایه‌تی ئه‌و و مامۆستا هه‌ژار ده‌ست پێده‌کات، پاشان ده‌چێته لای مامۆستا فه‌وزی ده‌رس ده‌خوێنێ. شێعر کوتنی هێمن له خانه‌قاوه سه‌ری هه‌ڵداوه و دواتریش درێژه‌ی پێداوه. ئه‌وجار له گوندی کولیجه ماوه‌یه‌ک ده‌رس ده‌خوێنێ و ساڵی 1317ی هه‌تاوی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گوندی خۆیان واته شیلاناوێ که ماڵیان چوبووه ئه‌وێ و به رۆژ خه‌ریکی کاری کشت‌و‌کاڵ ده‌بێ و شه‌وانه خه‌ریکی خوێندنه‌وه و شێعردانان.