توانایی وشه
چه‌ند منداڵێک که یه‌کتریان نه‌ده‌ناسی، ڕێککه‌وتن و بۆ سه‌یران به‌ره‌و کوێستان وه‌ڕێکه‌وتن. له پڕ دوویان له بڵنداییه‌ک‌ڕا که‌وتنه‌خوارێ و ئه‌وانی‌تر چوونه‌سه‌ر بڵنداییه‌که و دیتیان ئه‌وێ هه‌ڵدێرێکه که هه‌ردووکیان که‌وتوونه‌ته ناوقه‌دی هه‌ڵدێره‌که. کاتێک دیتیان که دۆڵه‌که زۆر قووڵه، له‌وێڕا به دوو منداڵه‌که‌یان کوت که ئیتر چاره‌یێک نییه و ئه‌وان ده‌مرن.
دوو منداڵه گوێیان نه‌دایه و هه‌وڵیان دا وه‌سه‌رکه‌ونه‌وه، به‌ڵام منداڵه‌کانی دیکه لێکدا لێکدا هه‌رایان ده‌کرد که هه‌وڵه‌که‌یان بێ‌سووده و ناتوانن بێنه‌وه‌سه‌رێ و مردنیان نزیک بۆته‌وه.
یه‌کێک له منداڵه‌کان ملیدا و ده‌ستی له هه‌وڵدان کێشاوه و ورده ورده ده‌ستی شل بوون و که‌وته خوار. به‌ڵام ئه‌وی دیکه به هه‌موو هێزییه‌وه خۆی بۆ لای سه‌رێ ده‌کێشا. منداڵه‌کان هه‌رایان ده‌کرد که به‌خۆڕایی خۆ ماندوو ده‌کات و ئه‌ویش هه‌ر چاره‌نووسی ئه‌وی‌تری ده‌بێت، به‌ڵام له ئاکام‌دا به تێکۆشانێکی زۆر خۆی گه‌یانده سه‌رێ و ڕزگاری بوو. کاتێک که منداڵه‌کان لێیان پرسی که بۆ گوێی به قسه‌کانی ئه‌وان نه‌داوه، تازه تێگه‌یشتن که ئه‌و که‌ڕه و هه‌ر ده‌نگی ئه‌وانی نه‌بیستووه و ته‌نانه‌ت وایزانیوه که ئه‌وان هانیده‌ده‌ن بۆ هاتنه‌سه‌ر!!