ده‌سکه گوڵێک بۆ دایک
کابرایه‌ک به شه‌قام‌دا ده‌ڕۆیی. گه‌یشته گوڵفرۆشییه‌ک و به بێ‌وازی ڕوانییه گوڵه‌کان. پاش چه‌ند چرکه‌یێک چووه‌ناو گوڵفرۆشییه‌که. ده‌یه‌ویست ده‌سکه‌گوڵێک بۆ دایکی بکڕێت و به پۆست‌دا به‌ڕێیکات بۆ ئه‌و شاره‌ی دایکی لێیدا ده‌ژیا، به‌ڵام له‌به‌ری گران بوو. کاتێک له گوڵفرۆشی هاته‌ده‌ر، کچێکی دیت که له‌کن ده‌رگاکه‌دا دانیشتبوو و ده‌گریا. کابرا نزیکی بوو و کوتی: «کچی چاک بۆ ده‌گری؟»
کچه کوتی: «ده‌مه‌ویست لقه گوڵێک بۆ دایکم بکڕم به‌ڵام پاره‌ی ته‌واوم پێ نییه.»
کابرا که زۆر پێی شتێکی گرینگ نه‌بوو، بزه‌یێکی هاتێ و کوتی: «ها ئه‌و ده‌سکه گوڵه بده‌م به تۆ تا بیده‌ی به دایکت!»
کچه‌که به خۆشحاڵییه‌وه ده‌سکه گوڵه‌که‌ی وه‌رگرت و سپاسی کرد. کابرا کوتی: «ده‌تهه‌وێ بتگه‌یێنمه‌وه؟»
کچه کوتی: «نا، هه‌تا گۆڕی دایکم مه‌ودایێکی وای نییه!»
کابرا نه‌یتوانی هیچ بڵێت، کۆڵه‌گروی ده ئه‌وکیدا ما و دڵی چڕژا. به ئه‌سپاییه‌وه گه‌ڕاوه ناو گوڵفرۆشییه‌که و ده‌سکه گوڵێکی دیکه‌ی کڕی و سواری ئۆتۆمبێله‌که‌ی بوو و 200 کیلۆمیتر به ڕێگادا ڕۆیی تا به ده‌ستی خۆی بیداته دایکی.
ئه‌و وه‌بیری هاتبۆوه که شێکسپيێر ده‌ڵێ: «به جێگای تانجه گوڵه گه‌وره‌که‌ی که پاش مردنم له‌سه‌ر گۆڕه‌که‌می‌دا داده‌نێی، هه‌ر ئه‌مڕۆ لقێکی پێشکه‌شم که.»