خۆت بناسه
0
6 916
خۆت بناسه
شێعری مامۆستا قانع
لـه ئه‌مڕۆ لازمه هه‌ركه‌س، بزانێ خۆی كه كوڕ كێیه
یه‌قین هه‌ر كه‌س نژادی خۆی نه‌ناسێ بێ سه‌ر و پێ یه
كوڕی بێ ئه‌سڵ وا چاكه، بــه چه‌شنی گورگی ناو گه‌لـله
ده‌ریكه‌ی با وه‌ته‌ن چۆڵ‌كا، نیشانه‌ی زۆڵیه‌تی پێ یه
برایی ئیشی زۆر چاكه، ده‌خیلت بــم به جێی بێنه
ئه‌لف چۆن ڕاسته، ئــازاده، ئه‌وه‌ی باری هه‌یه تێ یه
به‌وه‌ڵڵا كاكه بۆ تۆمه، ئه‌گه‌ر نا من حه‌قم چی بوو
بــڵێم لاده له ئه‌و شاخه، وه‌ره لێرۆ بـــڕۆ، ڕێیه
به‌ناحـه‌ق باخه‌وان كه‌ی خزمه‌تی داری نه‌ناسی كرد؟
هه‌تا مه‌علووم نه‌بوو، ئایا زقــوومه یا خۆ هه‌رمێیه!!
نه‌ڵێی به‌خوا به‌گـوێی ناكه‌م، وتاری گشتی بێ سووده
هه‌تا مه‌علـووم نه‌بێ ئایا، كه ئه‌م شێخ ( (قانع)ه كێیه؟