مامۆستا قانع
شێخ محه‌مه‌د کوڕی عه‌بدولقادر له ساڵی ١٨٩٨ی زایینی له ئاوایی ریشێن له ده‌ڤه‌ری شاره‌زووری مه‌ریوان له دایک بوو و ته‌مه‌نی ته‌نیا 40 رۆژ بوو که باوکی له ده‌ست دا‌و. له چوار ساڵیش‌دا دایکی مرد و ئه‌وجار که‌وته به‌ر چاوه‌دێریی سه‌ید وسێن چوری و له لایه‌ن ئه‌وه‌وه ناردرا بۆ خوێندن.
قانع له 12 ساڵیدا وه‌دوای خوێندن که‌وت و له بێتووش، سلێمانی، سنه، سه‌قز، کۆیه و که‌رکووک گه‌ڕا و دوایه‌ش گه‌ڕاوه بۆ سلێمانی.
قانع به کوردی و فارسی شێعری کوتووه و زۆرتری شێعره‌کانی ده‌رباره‌ی بارودۆخی ناله‌باری ده‌وروبه‌ری خۆی بووه. ژیانێکی تاڵ و پـڕ ده‌ربه‌ده‌ری هه‌بووه و کاری باغه‌وانی، وه‌رزێـڕی، به‌زازی، ئاشه‌وانی، ئاوردوو فرۆشی و کرێکاری کردووه.
هێندێک له نووسراوه‌کانی قانع ئه‌مانه‌ن: گوڵاڵه‌ی مه‌ریوان، باخچه‌ی کوردستان، چوار باخی پێنجوێن، شاخی هه‌ورامان و ده‌شتی گه‌رمیان.
مامۆستا قانع له ساڵی ١٩٦٥ی زایینی‌دا له ئاوایی له‌نگه‌دێ له ده‌ڤه‌ری پێنجوێن سه‌ری نایه‌وه.