خۆشەویستیی باب

نووسەر: لاجان
0
1 354

 خۆشەویستیی باب
پیاوێکی گەڕاوە لەگەڵ کوڕە لاوە خوێندەوارەکەی لە ماڵەکەیاندا دانیشتنوون. لەپڕڕا قەلەڕەشەیێک لە بەرپەنجەرەکەیان نیشت.
باوکە لە کوڕەکەی پرسی: "ئەوە چییە؟"
کوڕەکەی وڵامی داوە: "قەلەڕەشە"
دوای چەند خولەک، باوکە دیسان پرسێ: "ئەوە چییە؟"
-    بابە خۆ ئەمن هەر ئێستا پێم کوتی، قەلەڕەشەیە!
پاش ماوەیەکی کورت بۆ جاری سێهەم باوکە پرسی: "ئەوە چییە؟"
کوڕەکە لە ڕقان ڕەنگی گۆڕا و هەر بەو دۆخەوە کوتی: "قەلەڕەشەیە، قەلەڕەشە!"
باوکە چووە ناو هۆدەکەی و بە دەفتەرێکی کۆنەوە لە دەستیدا، گەڕاوە. پەڕێکی هەڵداوە و لە کوڕەکەی ویست بۆی بخوێنێتەوە.
کوڕە خوێندییەوە: "ئەوڕۆ کوڕە چکۆلەکەم کە سێ ساڵیەتی، لەسەر مۆبڵەکە دانیشتووە. کاتێک قەلەڕەشەیێک لە بەرپەنجەرە نیشت، کوڕەکەم 23 جار ناوەکەی لە من پرسی و من هەموو جارێ عاشقانە لە باوەشم‌گرت و پێم کوت کە ناوی قەلەڕەشەیە و تووڕە نەبووم و خۆشەویستیم بۆی زیاتر بوو."

 

سەرنجی بەڕێزت سەبارەت بەو بابەتە چییە؟

لێرە بۆچوونی خۆت بنووسە:

ناوی بەڕێزت : *
ئیمێل :*
ڕای بەڕێزت :*
کۆدی هێمنایەتی : *
وێنە ناکرێتەوە
بۆ گۆڕینی کۆد، لەسەری کرتە بکە