گوێدرێژێک لە کەوڵی شێردا
0
1 190
گوێدرێژێک لە کەوڵی شێردا
گوێدرێژێک کەوڵی شێری لەبەرکرد و دەستی کرد بە ترساندنی ئاژەڵە کێوییەکان.
هەموو لێیدەترسان و ڕایاندەکرد. بەڵام کە گەیشتە رێوی، ویستی وەکو ئاژەڵەکانی دیکە ئەویش بترسێنێت، ڕێوییەکە پێی کوت: ”بڕوام پێ بکە، ئەگەر گوێم لە زەڕینت نەبوایە، منیش لێت دەترسام!! ”
نووسەر: چیرۆکنووسی یۆنانی، ئیسۆپ
لقی بابەت : بابەتی گشتی / کورتەچیرۆک