له‌مپه‌ر
له رۆژگارانێکی دووردا، له وڵاتێک‌دا پاشایێک ده‌ژیا. رۆژێک پاشا گاشه‌به‌ردێکی گه‌وره‌ی له نێوه‌ڕاستی رێگادا دانا و بۆ ئه‌وه‌یکه بزانێ هه‌ڵوێستی خه‌ڵک چییه، خۆی له‌و نزیکانه حه‌شاردا. هێندێک له بازرگانان و ده‌وڵه‌مه‌ندانی نزیکی پاشا بێ ئه‌وه‌یکه گوێ بده‌نێ، به قه‌راخ به‌رده‌که‌دا تیپه‌ڕین. زۆرانیش به بۆڵه‌بۆڵ رابوردن و ده‌یانکوت: "ئه‌وه چ شارێکی تێکه‌ڵ‌پێکه‌ڵه! دیاره حاکمی ئه‌و شاره پیاوێکی خوێڕییه ..." سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش که‌س گاشه‌به‌رده‌که‌ی لانه‌ده‌برد.
نزیکه‌ی رۆژئاوابوون، کابرایه‌کی لادێیی که باری میوه و سه‌وزی له‌سه‌ر پشتی بوو، به ماندوویی گه‌یشتێ. کاتێک که به‌رده‌که‌ی دیت، باره‌که‌ی دانا و به هه‌ر جۆرێک بوو گاشه‌به‌رده‌که‌ی له‌سه‌ر رێگا لابرد. له پڕڕا چاوی به تووره‌که‌یه‌ک که‌وت که له‌سه‌ر رێگا له جێی به‌رده‌که وه‌ده‌رکه‌وتبوو. کردییه‌وه و دیتی پڕه له دراوی زێر و نامه‌یێکیشی تێدایه. پاشا له‌و نامه‌یه‌دا نووسیبووی: "لابردنی هه‌ر له‌مپه‌ر و که‌ند و کۆسپێک ده‌توانێ شانسێک بێت بۆ گۆڕانکاریی ژیانی مرۆڤ."