ئەی یار شێعری: بەختیار عەلی ئەی شەونمی نێوان کتێبە دۆزەخییەکانی من ئەگەر تۆ لە تەڵا زیاتر نەدرەوشێیتەوە، من شەڕم لەگەڵ ئەم دوژمنە کانزایییانە بۆ ناکرێ ئەگەر پرشنگی تۆ لە پرشنگەکانی زیو ڕۆشنتر نەبێ، دەنگی من لە دەنگی بەیانە ناسازەکانی مردن گەورەتر نابێ