ئەوڕٶ: 551
دوێنێ: 357
حەوتوو:5872
مانگ:5596
ساڵ:141805
گشت:867773
زۆرینە:32663 لە 1393.09.04
له دوندی قه‌ندیل له کابرایه‌کیان پرسی مه‌به‌ستت له هاتنه ئێره چییه؟ کوتی من ئه‌وه نازانم هاتووم بۆ که‌نگران!!
<    «  /12/ 1396  »    >
شیدسچپج
 1234
567891011
12131415161718
19202122232425
26272829 

» مطالب برای 1396 سال
نویسندهlajan . تاریخ9 /6/ 1396 .شاخههۆنراوە, كاری هونەری

بێ تۆ...

 

نویسندهlajan . تاریخ9 /6/ 1396 .شاخههۆنراوە

لە قوتابخانە

 


نویسندهlajan . تاریخ9 /6/ 1396 .شاخههۆنراوە

چاره‌ی خه‌می من مه‌ی نییه‌، مه‌یخانه‌‌ بڵێ چی؟

به‌و ده‌رده‌وه‌ مه‌ی نامگرێ، په‌یمانه‌ بڵێ چی؟

پێم وا نییه‌ له‌و غه‌دره‌وه‌ فریام بکه‌وێ که‌س

ئه‌و دۆست بوو وه‌فای بۆم نه‌بوو، بێگانه‌ بڵێ چی؟

بسکت بده‌ ده‌س شانه‌ به‌ڵام چین مه‌خه‌ ئه‌برۆ

زولفی تۆ شنه‌ تێکی ده‌دا، شانه‌ بڵێ چی؟

هه‌ر عاشقه‌ سووچیشی نه‌بێ ده‌یخه‌نه‌ ئه‌ستۆ

شه‌م ئاگری کردۆته‌وه‌، په‌روانه‌ بڵێ چی؟

تاوانی منه‌ ده‌ربه‌ده‌ری و ده‌ردی‌سه‌ری من،

مه‌ل خۆی سه‌ری خۆی هه‌ڵگرێ، هێلانه‌ بڵێ چی؟

شێتی قه‌دی تۆ شه‌رتی له‌گه‌ڵ چۆل و چیا بوو

زانا بێ به‌ زنجیره‌وه‌، دێوانه‌ بڵێ چی؟

خاڵی تۆ به‌ په‌رژین و، خه‌یاڵ ناسک و ساده‌

بێچاره‌ له‌ ناو ئه‌و هه‌موو پاوانه‌ بڵێ چی؟

چیرۆکی جوانیی تۆ له‌ ناو لاپه‌ڕ و دێڕا

ناگونجێ ئیتر، نووسه‌ری ئه‌فسانه‌ بڵێ چی؟

تاسه‌ی تۆ که‌ دامده‌گرێ، ده‌ڵێن: ”ئاخری خێر بێ!"

(هێدی) له‌ گه‌ڵ ئه‌و کۆنه‌برینانه‌ بڵێ چی؟

"مامۆستا هێدی"

نویسندهlajan . تاریخ9 /6/ 1396 .شاخههۆنراوە, كاری هونەری

چارەی خەمی من...