ئەوڕٶ: 399
دوێنێ: 1265
حەوتوو:5365
مانگ:29123
ساڵ:157979
گشت:1052565
زۆرینە:32663 لە 1393.09.04
خوله تا ده ساڵان هه‌ر بۆ دایکی ده‌گریا. لێیان پرسی: ئاخر ده ساڵ تێپه‌ڕی بۆ هه‌ر وا ده‌گری؟! ده‌ڵێ: ئاخر هه‌ر که وه‌بیرم دێته‌وه کاتی به خاک سپاردنی چۆن ده‌ست و لاقی لێده‌دا، جه‌رگم بۆی ئاوری ده‌گرێ!!
<    «  /6/ 1397  »    >
شیدسچپج
 12
3456789
10111213141516
17181920212223
24252627282930
31 

» مطالب برای 1391 سال
نویسندهلاجان . تاریخ20 /3/ 1391 .شاخهسروشتی پیرانشار

 

پەروەرش ماسی

 


نویسندهمبین . تاریخ17 /3/ 1391 .شاخههۆنراوە
لاله
به هاره گوڵ ده روێنه وه
کوێره کانی ده زینه وه
باڵنده پوڵ پوڵ دینه وه
له کوردستان بسێنه وه
که وکۆترو قه ڵ وقازن
شه هین وشمقار وبازن
هه موخه ریکی په روازن
بۆکوردستانی بێنه وه
ده زانن کورد بێ فێڵترن
ڕێگای په له وه ر ناگرن
به داو باڵنده ناگرن
ته پکه یان بۆنانینه وه
کورد خۆی تینوی ئازادی یه
که یفی له نه غمه ی شادی یه
بێ زارله گشت بێ دادی یه
ساهه رلاێی بگرێته وه
چۆن ده گرن ڕی ێه باڵداران
په یکی مزگێنی به هاران
گه رده نیشن له سه ر داران
چاو به وان روون ده بێته وه
دیسان هات ته شریفی به هار
به هاری پڕ گوڵ وگوڵ زار
گوڵ شێن ده بن له چوار که نار
به سروه ی با ده شنێنه وه
لاله نه سرین ونه سته رن
خونچه وچنوور ویا سه مه ن
عه تر ده رێژنه سه رچه مه ن
سه ددلی پێ ده کرێنه وه
ژاله وشلێر وشه سپه ڕن
نه رم وشلک تازه وته ڕن
به ده م سه با هه ڵده په‌ ڕن
لاڵه که سێ ناکه نه وه
گوڵ سه ر له خاک دێنێته ده ر
له گشت کوێستان وده شت وده ر
هه ڵاڵه وسوێسن وسووسه مبه ر
به بای شه ماڵ ده خولێنه وه
خڕودۆل پڕده بن له ئاو
له که ل چۆم دێنه خواربه تاو
خۆشتر له شه ڕبه ت وشه کراو
ده ڕژێنه ده ریاکانه وه
دار ده رده کا شکۆفه گوڵ
دڵی بولبول دێنێته کوڵ
ئه ویندار لێکتر ناکه ن سڵ
ده ست له ملان وه ردێنه وه
چیا وده شت ودۆڵ ونزار
هه مووباببنه لاله زار
به تۆچی (ئه فزاری) به هار
زامی دڵت مه کولێنه وه
نویسندهمبین . تاریخ17 /3/ 1391 .شاخههۆنراوە
پیوه ند

زستانه له هه ر لاوه مژه وبه فره ده بارێ

نیشانه ێی نابینم له هاوین وبه هاری

دڵ عه زمی هه یه بۆ سه فه ری خاکی شنۆیه

رێگا هه موو گیراون به ڵام ناکرێ کارێ

ئه وبه فره مڵوزمه هه رئه ڵێ قه هری خودایه

ئه شکێنێ ئه شێوێنی لق وپۆپه ی دارێ

گرتویه ئه وی رێگه یه با پێچ وکڕێوه

ئه و به فره یه پێوه نده له بۆ گشت رێبوارێ

ئه به فری سته مکار له ده ده ست هێنده وه ڕه ز بووم

چی چاره مه هاواره له لای بای به هارێ

ئه ی بای شه ماڵ ره ژنه ی باران ده وه رن ئێوه و یه زدان

بۆشه ڕ له گه ڵ ئه و دێوی سپی هه لی که نه غاری

ده ستێ به گورز ده ستێ به شیر ورم و نێزه

مه یدانی شه قی بۆبگرن تاکو ئێواری

دنیا وه کو مردۆکه له ناو کفنی سپی دا

عیسایه به موعجیزه وه دێ هه وری به هارێ

کاتێ که بگرمێنێ بڵێ هه سته وه مردوو

ئه و کفنه ده کا پاره له سه ر تاکو خوارێ

(ئه فزار) غه شی نا مێنێ هه رگیز له دڵی دا

کاتێ که ببینێ له سه رت رێژنه بارانه ببارێ
نویسندهمبین . تاریخ17 /3/ 1391 .شاخههۆنراوە, پيرانشار
خانێ
خانێ شاری با سه فایه
شوێنی خۆش ئاو هه وایه

له پشتی کێو بۆته له مپه ر
پێشی چوماوی وه ک که وسه ر

مه نگور مامش وپیرانن
له ناو ئه وشاره جیرانن

به وشاره ده ڵێن پیرانشار
وه ک به هه شت دێته نه زر

گوڵی هه ڵاڵه و وه نه وشانن
ده روێن له نواڵه وله حه وشان

ده شتی پیران ناتده م به چین
به هه شتی بۆدڵی غه مگین

چ جوانن مێرگ وچیمه نی
سرنج راکیشه دیمه نی

ئاوی وه ک ئاوی حه یاته
خۆشترین شوێنی وڵاته

میوان نه وازن میلله تی
وه ک گه وهه ره قیمه تی

خۆشتر له شام وچینه
به هه شتی روی زه مینه

خۆشه شاری پیرانشاری
کوچه وشه قام و بڵواری

ئه وینداری ئه وشاره م
به ڵام نه خۆش وبێچاره م

که تێ دابسوورێمه وه
ماندووم وبحه سێمه وه

له م لا شه وبێ چاوم
نابینم ده ستی شکاوم

بکه م وه سفی پیرانشاری
داخه که م کوێره ئه فزاری

24/8/1373 پیرانشار
نویسندهلاجان . تاریخ15 /3/ 1391 .شاخههۆنراوە
شێعری: مامۆستا ئه‌فزاری

ئه‌وه‌ڵ به ناوی خوای بێ‌مه‌كان
خالقی جین و به‌شه‌ر و حه‌يوان

به‌ری له مه‌رگ و توونی و برسی بوون
هـيـچ باكی نیيـه له بوون و نـه‌بوون

سه‌راسه‌ر دونيا گه‌ر موسوڵمان بێ
زه‌ڕڕه‌یێ نـه‌فعـی له‌بۆ وی نـابێ

به پـێچـه‌وانـه يـا ببنه كافــر
زيانی بۆ ئه‌و قه‌ت نابێ سادر

مه‌به‌سـت ئـه‌وه‌يه بۆ ئاگاداری
قازانج و زه‌ره‌ر دێ له لای باری

به به‌عزێ ئه‌دا ماڵی بێ‌‌سامان
هێنـدێ فه‌قيرن بۆ يه‌ك له‌ته‌نان

به هێندێ ئه‌دا ئه‌ولاد پێنچ و شه‌ش
بـڕێ مه‌حڕوومن له ئه‌ولاد بێ‌به‌ش

شـه‌ريك و هـاوڕێ له‌بـۆ وی نیيه
هه‌رگيز ئيشێكی به كه‌سێ نیيه

قـه‌زاو مـوقـه‌ده‌ر بـه ده‌ستـی ئـه‌وه
هه‌ر خۆی فه‌رمانده‌ی گشت ڕۆژ و شه‌وه

ده‌قيقه و سه‌عات، ڕۆژ و مانگ و ساڵ
به ده‌س خۆيـه‌تی لات نـه‌بێ مـه‌حاڵ

له ڕۆژ، شـه‌وی ڕه‌ش ده‌كا ئـاشكار
مه‌علوم له شه‌ويش ڕۆژ ده‌كا ئيزهار

خولاسه هه‌رچی خۆی مه‌يلی بێنێ
بـه چاولـێـكدانێ پـێكی ئـه‌هێنـێ

له گه‌وره منداڵ دێنـێته به‌رهه‌م
سا چه‌نده بژی زۆر بێ يانه كه‌م

له پـاشان ئـاخر هـه‌ر ئـه‌بێ بمـرێ
خۆی فه‌رموويه‌تی و قسه‌ی لێ ناكرێ

چ ده‌وڵه‌مه‌ند بێ، شا بێ يا گه‌دا
ئه‌بێ هه‌ر بمرێ به ئه‌مری خودا

ئيتر با بێینه سه‌ر ئه‌سڵی مه‌قسه‌د
سڵاو و دروود له‌سـه‌ر مـوحه‌ممـه‌د

بـه‌قـه‌د ڕه‌حمـه‌تی خالـقی بێ‌باك
هێنده دروود بێ بۆ شاهی «له‌ولاك»

پێويسته «ئه فزار» يه‌كجار به وردی
خـزمه‌تێ بكـه‌ی بـه زمانی كـوردی

هه‌تـا بـێگانه نـه‌ڵـێن كـورد نیيـه
شێعر و هه‌ڵبه‌ستی كوردی هيچ نيیه