ئەوڕٶ: 279
دوێنێ: 509
حەوتوو:2088
مانگ:10983
ساڵ:79117
گشت:973703
زۆرینە:32663 لە 1393.09.04
له‌سه‌ر گۆڕی بابه گه‌وره‌م‌ڕا ده‌هاتینه‌وه. پوورم له ناڕه‌حه‌تیان خه‌ریک بوو خۆی بکوژێت. یه‌کێک له خزمه‌کان کوتی: وه‌ی گوڵم ئه‌و قژانه‌ت چه‌ن جوانن! پوورم قیت بۆوه و کوتی: جا ئه‌وه ئێستا هاڵۆزیشه!!
<    «  /4/ 1397  »    >
شیدسچپج
 1
2345678
9101112131415
16171819202122
23242526272829
3031 

» مطالب برای 1390 سال
نویسندهلاجان . تاریخ27 /7/ 1390 .شاخهپەندی پێشینیان
کشه کشه مریشکه ڕه‌شه ...
نویسندهلاجان . تاریخ27 /7/ 1390 .شاخههۆنراوە
شێعری: مامۆستا حه‌مدی

ئه‌ى وه‌ته‌ن رِۆم و عه‌جه‌م مشتاقى كوردستانته‌

ئیفتیخارى میلله‌تى كورد شه‌وكه‌تى عنوانته‌

به‌سته‌سه‌ر به‌رزى ئێواران و سبه‌ینان مانگ و رِۆژ

وه‌ك نیشانى ئیفتیخارى سنگ و نه‌جمه‌ى شانته‌

به‌رق ئه‌داو ئه‌رژێ وه‌ك ئه‌مواجى گه‌وهه‌ر چه‌شمه‌كان

ئاوه‌ یا ڕۆحى ڕِه‌وانى چه‌شمه‌یى حه‌یوانته‌

ئاوه‌ یا نووره‌ له‌ عه‌كسى خۆر كه‌ ئه‌بریسكێته‌وه‌

ئه‌هلى حیكمه‌ت وا ئه‌زانن دوڕِه‌كانى كانته‌

گوڵگوڵى سور و سپى خاڵخاڵى خاكى ڕِه‌ش ئه‌ڵێى

پۆدره‌ى ڕِوخسار و سورمه‌ى ڕِشتنى چاوانته‌

عاشقى رڕه‌نگى خه‌زانى تۆیه‌ بۆیه‌ دێ به‌هار

فه‌سلى هاوین گه‌رمه‌ مه‌یلى به‌فره‌كه‌ى زستانته‌

بۆ چى ئه‌نبارى زه‌خیره‌ى كائنتانه‌ شاره‌زوور

شه‌هر بازار خوانى میوانه‌ له‌به‌ر میوانته‌

باسى میوه‌ى تۆ ئه‌كه‌م بۆیه‌ قه‌ڵه‌م هاتۆته‌ به‌ر

به‌سته‌كانم بسته‌یى ئه‌هلى دڵ و عرفانته‌

بۆ ئه‌مه‌ى جارێ به‌ سه‌ره‌تاپێ نه‌نێم ئه‌فكارى من

یا به‌سه‌ر رڕۆیشتنه‌ یا سه‌ر به‌سه‌ر هجرانته‌

پڵپڵه‌ى پشتینى زێرڕینى حه‌بى قه‌ومى كورد

زر زره‌و پشتینه‌یى به‌ردینى قه‌دشاخانته‌

پۆیه‌ سیروان و زه‌رب بۆ شاڵى چۆغه‌و ڕانكت

وه‌ك حه‌ریر دجله‌ى جه‌زیره ‌با ئه‌ده‌ى بۆتانته‌


نویسندهلاجان . تاریخ26 /7/ 1390 .شاخهكاريكاتۆر
کاریکاتۆر


ئه‌م کاریکاتۆرانه‌ی له‌م ماڵپه‌ڕه‌دا له هونه‌رمه‌ندانی کورد ده‌کێشرێنه‌وه به واتای سووکایه‌تی کردن یان بێ‌بایه‌خ کردنی که‌سایه‌تی و هونه‌ره‌که‌یان نییه به‌ڵکوو وه‌ک له‌ناو هه‌موو گه‌لانی‌تر باوه، ته‌نیا شۆخی کردنێکه و خۆ به نزیک زانین له وانه. ته‌واوی هونه‌رمه‌ندان جێگه‌ی ڕێزن و قه‌دریان له‌سه‌ر چاومانه. هیوادارین پێشه‌کی لێمان ببوورن و دڵیان ئاوه‌ڵا بێت.
نویسندهلاجان . تاریخ25 /7/ 1390 .شاخهکەسایەتی
مامۆستا حه‌مدیناوى ته‌واوى «ئه‌حمه‌د به‌گ»ه ‌و نازناوی شێعرى «حه‌مدى»یه ‌و كوڕِى فه‌تاح به‌گى حاجى ئیبراهیم به‌گى مه‌حمود به‌گى ساحێبقرانه‌. له‌ساڵى 1878 له‌شارى سلێمانى هاتۆته‌ دنیاوه‌، بۆ ئه‌م مێژووه‌ش باپیرى پارچه‌ هه‌ڵبه‌ستێكى داناوه‌...

حه‌مدى شاعیر، هه‌ر له‌ منداڵییه‌وه‌ ده‌ستى به‌ خوێندن كردووه‌ له ‌قوتابخانه‌ى سه‌ره‌تایى ڕِوشدییه‌ى سه‌ربازى و له‌ مزگه‌وته‌كانى شارى سلێمانى خوێندوویه‌تى ‌و تا دوا قۆناغى ئه‌وكاتى خوێندنه‌كه‌ى هه‌ر یه‌كه‌م بووه‌. جێگه‌ى باس كردنه‌ شاعیرى به‌ناوبانگ «مسته‌فا به‌گى كوردى» مامى بووه‌ و «ئه‌وڕه‌حمان به‌گى سالم» ئامۆزاى باوكى بووه‌، بۆیه‌ ڕِه‌نگه‌ حه‌مدیش به‌ هۆى كاریگه‌رى ئه‌وانه‌وه‌ بووبێته‌ ئه‌و شۆرِه‌ سواره‌ى شێعرى كوردى. به‌پێى سه‌رچاوه‌ مێژووییه‌كان، حه‌مدى یه‌كه‌م شێعرى له‌ساڵى 1892 داناوه ‌و ئه‌وكات ته‌مه‌نى 14 ساڵان بووه‌. حه‌مدى له‌ساڵى 1936 به‌هۆى نه‌خۆشى دڵه‌وه‌ كۆچى دوایى کرد و له ‌گردى سه‌یوان به‌ خاك ئه‌سپێردرا.
نویسندهلاجان . تاریخ25 /7/ 1390 .شاخهپەندی پێشینیان
جووجکان ئاخری پایزێ ...
نویسندهلاجان . تاریخ23 /7/ 1390 .شاخههۆنراوە
شێعری: میسباحوددیوانی ئه‌ده‌ب

گه‌ییه ئاخر عومرم و ماچێکی جانانم نه‌کرد

یه‌ک نه‌زه‌ر تێرم ته‌ماشای ماهی تابانم نه‌کرد

دامه‌نم پڕ خونچه‌یی فرمێسکی گریانه و قه‌تم

خونچه‌یێ له‌و گوڵشه‌نی خه‌ندان له دامانم نه‌کرد

نه‌شئه‌به‌خشی ڕۆحه باده‌ی له‌علی جانان ئه‌ی عه‌جه‌ب

بۆچ ئه‌من قه‌ت له‌و مه‌یه قه‌ترێک له فینجانم نه‌کرد

که‌ی شه‌ریکی هاوده‌می ئه‌منی نزاری خه‌سته بوو

تا به ئاه و ناڵه‌وه تا ڕۆژ هه‌راسانم نه‌کرد

ئه‌ی نیگاری بێ­وه‌فا چه‌ندم جه‌فای تۆ دی و ئه‌من

یه‌ک سه‌ری موو قه‌ت خیلافی عه‌هد و په‌یمانم نه‌کرد

تا له‌بی له‌علی ئه‌تۆم دی به‌و له‌بی له‌علت قه‌سه‌م

قه‌ت چ جاران یادی یاقووتی به‌ده‌خشانم نه‌کرد

سوبحده‌م هاتم نیشانه‌ی که‌م زوڵفه‌که‌ی له‌علی سیات

چونکه با نامه‌حره‌می تۆ بوو، په‌رێشانم نه‌کرد

تۆ گوتت مه‌رجانه لێوم من گوتم جانا به‌های

غه‌یری ئه‌و سه‌ودایه جانا من چ تاوانم نه‌کرد

تیری موژگانت له دڵدا، غه‌مزه‌که‌ی تۆیه ده‌وای

ئینتیزاری مه‌رهه‌می تۆ بوو چ ده‌رمانم نه‌کرد

وه‌سڵی تۆم ئه‌ووه‌ڵ که‌ دی نه‌مزانی هیجرانی له دوون

له‌ززه‌تی خولدی به‌رین بوو یادی نه‌یڕانم نه‌کرد

ئه‌و ده‌مه‌ی ماچی له‌بت خۆفی عیتابی تۆ نه‌بوو

خاته‌مم پێبوو که‌ من یادی سوله‌یمانم نه‌کرد

چه‌نده واعیز وه‌عزی­داو فه‌رمووی که ئه‌لعیشق و جنوون

عاقڵیم کرد ئه‌ی ئه‌ده‌ب به‌و په‌ندی نادانم نه‌کرد


نویسندهلاجان . تاریخ22 /7/ 1390 .شاخهكاريكاتۆر
کاریکاتۆر


ئه‌م کاریکاتۆرانه‌ی له‌م ماڵپه‌ڕه‌دا له هونه‌رمه‌ندانی کورد ده‌کێشرێنه‌وه به واتای سووکایه‌تی کردن یان بێ‌بایه‌خ کردنی که‌سایه‌تی و هونه‌ره‌که‌یان نییه به‌ڵکوو وه‌ک له‌ناو هه‌موو گه‌لانی‌تر باوه، ته‌نیا شۆخی کردنێکه و خۆ به نزیک زانین له وانه. ته‌واوی هونه‌رمه‌ندان جێگه‌ی ڕێزن و قه‌دریان له‌سه‌ر چاومانه. هیوادارین پێشه‌کی لێمان ببوورن و دڵیان ئاوه‌ڵا بێت.

بالا