ئەوڕٶ: 376
دوێنێ: 1265
حەوتوو:5342
مانگ:29100
ساڵ:157956
گشت:1052542
زۆرینە:32663 لە 1393.09.04
خوله ماشێنێک ده‌کڕێ و سوار ده‌بێ، ته‌له‌فۆن ده‌کا بۆ پۆلیس ده‌ڵێ فه‌رمان، ده‌نده، کلاچ، گاز و تۆرمزی ماشێنه‌که‌میان دزیوه! پۆلیس ده‌ڵێ له پشته‌وه دانیشتووی، بڕۆ پێشێ دانیشه!!
<    «  /6/ 1397  »    >
شیدسچپج
 12
3456789
10111213141516
17181920212223
24252627282930
31 

» مطالب برای 1389 سال
نویسندهلاجان . تاریخ30 /8/ 1389 .شاخهکورتەچیرۆک
بۆقی گه‌ورهله نیوه‌ڕۆیێکدا بۆقه‌کان دانیشتنیێکیان هه‌بوو. یه‌کیان کوتی: "ئێمه به‌رگه ناگرین. هه‌موو رۆژێ له‌قلله‌کان راومان ده‌که‌ن و شه‌وانه‌ش ده‌ڵه‌که‌کان ده‌مانگرن."

یه‌کی دیکه کوتی: "به‌ڵێ. هه‌ریه‌ک له‌وانه زۆر ناجسنن، جا هه‌بوونی هه‌ردووکیان له یه‌ک جێگادا ده‌بێته هۆی نا هێمنایه‌تی بۆ ئێمه. ده‌بێ لانیکه‌م له‌قله‌قه‌کان لێره ده‌ڕکه‌ین."

به‌ڵێ، هه‌موو بۆقه‌کان په‌سندیان کرد و کوتیان: "له‌قله‌قه‌کان ده‌رده‌که‌ین، له‌قله‌قه‌کان ده‌رده‌که‌ین."

ئه‌و ده‌نگه گه‌یشته له‌قله‌قێک که له‌و نیزیکانه خه‌ریکی راوکردن بوو. کوتی: "چی؟ کێ ده‌رده‌که‌ن؟!" بۆقه‌کان که چاویان به دندوکی له‌قله‌ق که‌وت که وه‌ک خه‌نجه‌ر ده‌چوو، هه‌رایان کرد: "ده‌ڵه‌که‌کان، ده‌ڵه‌که‌کان ده‌رده‌که‌ین." له‌له‌ق کوتی: "منیش هه‌ر وام بیست!" و درێژه‌ی به کاره‌که‌ی دا. ئه‌و جار نۆره‌ی ئه‌وه بوو که ته‌ما بگرن کێ ده‌بێ به ده‌ڵه‌کان رابگه‌یێنێت. هه‌ر جاره‌ی یه‌کیان هه‌ڵده‌بژارد و ئه‌ویش ده‌کشاوه. له کۆتاییدا بۆقی گه‌وره‌یان هه‌ڵبژارد و پێیان کوت که له هه‌موان گه‌وره‌تره و بۆ سه‌رۆکایه‌تی باشتره. بۆقه گه‌وره کوتی: "به‌ڵێ، من گه‌وره‌م به‌ڵام ده‌ڵه‌ک له من گه‌وره‌تره و ئه‌من یه‌کێکم و ئه‌وان زۆرن."
نویسندهلاجان . تاریخ30 /8/ 1389 .شاخهکورتەچیرۆک
ده‌نکێک که دارێک بووده‌نکێکی چکۆله هه‌بوو که هیچ که‌س نه‌یده‌دیت. چه‌ند ساڵ بوو که بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵک بیبینێت، له‌گه‌ڵ با ده‌ڕۆیی، خۆی ده‌هاویشته سه‌ر گه‌ڵای داران، هه‌رای ده‌کرد، به‌ڵام هه‌ر وا ده‌نکێکی چووکه بوو و وه‌به‌ر چاو نه‌ده‌هات. ته‌نیا ئه‌و باڵنده یان مێروولانه‌ی بۆ خواردن لێیان ده‌ڕوانی، ده‌یاندیت. ده‌نکه‌که ماندوو ببوو له‌و جۆره ژیانه، له‌و ون بوونه و چووکه بوونه. رۆژێک رووی له خوا کرد و کوتی: "نا ئه‌وه دروست نییه، که‌س من نابینێت. بریا منت گه‌وره‌تر ساز کردبا!" خوا فه‌رمووی: "به‌ڵام چکۆله خۆشه‌ویسته‌که‌م! تۆ گه‌وره‌ی، گه‌وره‌تر له وه‌یکه بیری لێده‌که‌یته‌وه. مخابن که قه‌ت ده‌رفه‌تی گه‌وره بوونت به خۆت نه‌داوه. خولی گه‌وره بوونت له خۆت ساندووه. له بیرت بێت هه‌تا بتهه‌وێ وه‌به‌ر چاو بێیت، نابیندرێیت. ماوه‌یێک خۆت له‌به‌ر چاوان ون که تا دواتر ببیندرێیت!"

ده‌نکه‌ چکۆله‌که لێی تێنه‌گه‌یشت، به‌ڵام چووه بن خۆڵ و خۆی شارده‌وه...

چه‌ند ساڵ دواتر ده‌نکه چکۆله ببو به دارێکی به‌رز و جوان که هه‌موو ده‌یاندیت. دارێک که وه‌به‌ر چاوی هه‌موو که‌س ده‌هات و له ژێر سێبه‌ری رێبوارگه‌لێکی زۆر ده‌حه‌سانه‌وه.
نویسندهلاجان . تاریخ30 /8/ 1389 .شاخهکورتەچیرۆک
ماسیگری ده‌وڵه‌مه‌ندماسیگرێک له دێیه‌کی مه‌کزیک ده‌ژیا. هه‌موو رۆژی چه‌ند ماسییه‌کی ده‌گرت و ده‌یفرۆشتن و ژیانی خۆی و بنه‌ماڵه‌ی به خۆشی تێپه‌ڕ ده‌کرد. رۆژێک بازرگانێکی ده‌وڵه‌مه‌ند لێی پرسی: "چه‌ندی کات ده‌وێت تا ئه‌و چه‌ند ماسییه‌ بگری؟"

ماسیگر وڵامی داوه: "کاتێکی که‌م"

بازرگان کوتی: "بۆ کاتێکی زۆرتر خه‌ریک نابی تا ماسیی زیاتر بگری؟"

وڵامی داوه: "چونکه هه‌ر ئه‌وه‌نده بۆ تێرکردنی خۆم و بنه‌ماڵه‌م به‌سه"

بازرگان به سه‌رسوڕمانه‌وه پرسی: "ئه‌دی کاتی دیکه چ ده‌که‌ی؟"

ماسیگر وڵامی داوه: "له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه رایده‌بوێرم. له‌گه‌ڵ منداڵه‌کان یاری ده‌که‌م. له‌گه‌ڵ دۆستان گیتار لێده‌ده‌م."

نویسندهلاجان . تاریخ30 /8/ 1389 .شاخهکورتەچیرۆک
هاوڕێی پیاو و ژنژن و پیاوێک ماوه‌یێک پێش زه‌ماوه‌ندیان کردبوو. پاش چه‌ند مانگ رووداوی سه‌یر دێته پێش. شه‌وێک ژنه نایه‌ته‌وه ماڵێ. سبه‌‌ینێ کاتی گه‌ڕانه‌وه، مێرده‌که‌ی لێی ده‌پرسێ: "" شه‌وێ دی له کوێ بووی؟!"

ژنه ده‌ڵێ: "له ماڵه یه‌کێک له هاوڕێیانم بووم!" ده‌ستبه‌جێ مێرده په‌یوه‌ندی به 10 که‌س له باشترین هاوڕێیانی ژنه‌که‌یه‌‌وه ده‌گرێ و لێیان ده‌پرسێ که ژنه‌که‌ی شه‌وی رابردوو له‌کن وان بووه یان نا؟ هه‌ر هه‌موویان وڵام ده‌ده‌نه‌وه: "نا!!"

پاش ماوه‌یێکی‌تر، شه‌وێک پیاوه نایه‌ته‌وه ماڵێ. بۆ سبه‌ینه‌که‌ی که ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌وجار ژنه‌که‌ی لێی ده‌پرسێ: "شه‌وێ دی له کوێ بووی؟!"

پیاوه‌که ده‌ستبه‌جێ ده‌ڵێ: " له ماڵه یه‌کێک له هاوڕێیانم بووم!" ژنه‌که‌ی زوو په‌یوه‌ندی به 10 که‌س له باشترین هاوڕێیانی مێرده‌که‌یه‌‌وه ده‌گرێ و لێیان ده‌پرسێ که مێرده‌که‌ی شه‌وی رابردوو له‌کن وان بووه یان نا؟ 8 که‌سیان ده‌ڵێن: "به‌ڵێ، شه‌وی رابردوو وێکڕا بووینه!!" و 2 که‌سیشیان ده‌ڵێن: "هێشتا هه‌ر له‌گه‌ڵ ئێمه‌یه!!!"

لێره‌دا ژن و مێرده‌که به‌و ئاکامه گه‌یشتن که هاوڕێیانی ژنه‌که باش نین و بۆ متمانه پێکردن نابن، به‌ڵام هاوڕێیانی پیاوه‌که زۆر باشترن و ده‌توانن متمانه‌یان پێ بکه‌ن!
نویسندهلاجان . تاریخ29 /8/ 1389 .شاخهسروشتی پیرانشار

 


نویسندهلاجان . تاریخ29 /8/ 1389 .شاخهسروشتی پیرانشار

سروشتی پیرانشار

 


نویسندهلاجان . تاریخ29 /8/ 1389 .شاخهسروشتی پیرانشار

 



بالا