ئەوڕٶ: 407
دوێنێ: 1265
حەوتوو:5373
مانگ:29131
ساڵ:157987
گشت:1052573
زۆرینە:32663 لە 1393.09.04
له دوندی قه‌ندیل له کابرایه‌کیان پرسی مه‌به‌ستت له هاتنه ئێره چییه؟ کوتی من ئه‌وه نازانم هاتووم بۆ که‌نگران!!
<    «  /6/ 1397  »    >
شیدسچپج
 12
3456789
10111213141516
17181920212223
24252627282930
31 

» مطالب برای 1389 سال
نویسندهلاجان . تاریخ30 /5/ 1389 .شاخهکورتەچیرۆک
دوو پاڵه‌وانله رۆژگارێکی کۆندا دوو برای پاڵه‌وان ده‌ژیان که ناوی برای گه‌وره فیلیپ و ئه‌وی‌تر رابین بوو. رۆژێک پاشا له دوای ناردن و پاش به‌خێرهاتن پێیانی کوت: "دوژمن له سنووری باکووره‌وه هێرشی کردووه و ئێوه ته‌نیا که‌سانێکن که ده‌توانن به‌ره‌نگارییان بکه‌ن."

دوو برا دوای ئاماده بوون و هه‌ڵگرتنی که‌ره‌سه‌ی شه‌ڕ به سواری ئه‌سپ وه‌ڕێکه‌وتن. کاتێک که گه‌یشتنه نزیک سنوور، شه‌و داهاتبوو. شه‌وێ هه‌ر له وێ پشوویان دا و به‌یانی فیلیپ به رابینی کوت: "ئه‌تۆ بڕۆ بۆ شه‌ڕ و منیش لێره ده‌مێنمه‌وه و ئه‌گه‌ر تۆ به‌زی و دوژمن هات بۆخۆم پێشیان ده‌گرم. هه‌رچی بێ من له تۆ گه‌وره‌تر و به‌هێزترم."

رابین که کوڕێکی باش و به‌ڕێز بوو، وه‌ڕێکه‌وت. دوای دوو رۆژان کاتێک که فیلیپ خه‌ریکی برژاندنی گۆشتی مامز بوو، دیتی ئه‌وه رابین به برینداری ده‌گه‌ڕێته‌وه. به‌ره‌و پیری چوو و لێی پرسی که چ بوو؟ رابین هه‌موو به‌سه‌رهاته‌که‌ی له‌و دوو رۆژه‌دا بۆگێڕاوه و باسی شه‌ڕی له‌گه‌ڵ 70 که‌س پیاده و 10 که‌س سواره کرد. فیلیپ هه‌ر که بیستی شه‌ڕ ته‌واو بووه، سواری ئه‌سپه‌که‌ی بوو و رۆیی بۆ کۆ کردنه‌وه‌ی ده‌سکه‌ته‌کانی شه‌ڕ. له‌به‌ر خۆیه‌وه ده‌یکوت پاشا به دیتنی ئه‌و هه‌مووه زێڕ و زێوه شاد ده‌بێت. دوایه له‌گه‌ڵ رابین گه‌ڕانه‌وه بۆ لای کۆشکی پاشا. کاتێک که نزیک کۆشک بوون، دیتیان پردی سه‌ر چۆمه‌که رووخاوه و بۆ چوونه‌ژووری کۆشکه‌که ده‌بێ له ئاوێ‌ده‌ن. رابین به سانایی له چۆمه‌که تێپه‌ڕی. به‌ڵام فیلیپ له‌به‌ر قورسایی باره‌که‌ی به ئه‌سپه‌وه که‌وته ناو ئاو و زێڕ و زێو و ئه‌سپه‌که‌ی له‌ده‌ست‌دا.

کاتێک گه‌ێشتنه ناو کۆشک، پاشا به گه‌رمی پێشوازیی لێکردن و دوای خواردنی جه‌می شه‌و چاوێکی له دوو برایه‌کان کرد و کوتی: " ده‌ی، باسی شه‌ڕ و پاڵه‌وانانی دوژمنم بۆ بکه‌ن. چۆناوچۆن سه‌رکه‌وتوو بوون؟"

رابین ده‌ستی کرد به گێڕانه‌وه‌ی چۆنیه‌تی شه‌ڕ و به پێشاندانی برینه‌کانی ده‌ست و سه‌ری، هه‌موو به‌سه‌رهاته‌که‌ی کوته‌وه. دوای قسه‌کانی رابین، پاشا رووی وه‌رگێڕا بۆ لای فیلیپ، به‌ڵام جێگاکه‌ی به‌تاڵ بوو. فیلیپ قسه‌یێکی بۆ کوتن نه‌بوو و به شه‌رمه‌زاری له وێ وه‌ده‌رکه‌وتبوو...
نویسندهلاجان . تاریخ29 /5/ 1389 .شاخهسروشتی پیرانشار

 


نویسندهلاجان . تاریخ29 /5/ 1389 .شاخهسروشتی پیرانشار

 


نویسندهلاجان . تاریخ29 /5/ 1389 .شاخهسروشتی پیرانشار

سروشتی پیرانشار

 


نویسندهلاجان . تاریخ23 /5/ 1389 .شاخههەواڵ, كامپيوتێر
لابراتواری زانسته‌کانی کامپیوتێریی کۆمپانیای سۆنی به هاوکاریی زانکۆی تۆکیۆ توانیان ئامێرێکی سووک و به شێوه‌ی چاویلکه سازکه‌ن که ده‌توانێ له‌گه‌ڵ چاوگێڕانی کاربه‌ر، که‌ل و په‌ل و دیمه‌نه‌کانی به‌رچاوی دیاری بکات و به شێوه‌ی وێنه‌یی تۆماری بکات. ئه‌و چاویلکه‌یه پێکهاتووه له کۆمه‌ڵێک گڵۆپی LED تیشکی ژێرسوور، وه‌رگرێک و کامێرایێکی ده‌ره‌کی که دیمه‌نه‌که تۆمار ده‌کات. ئه‌و چاویلکه‌یه به وه‌شانی تیشکی ژێرسوور بۆ ناو چاوی کاربه‌ر، کارده‌کات.

وه‌رگره‌کانی شۆق، شوێنی وه‌شانی شۆق ده‌بیننه‌وه و جێگه‌ی ره‌شکێنه‌ی چاوی کاربه‌ر دیاری ده‌که‌ن. تروسکانه‌وه‌ی گڵۆپێکی شینی بچوک پێشان ده‌دات که چاویلکه خه‌ریکی هه‌ڵگرتنی وێنه‌یه. ئه‌و سیستمه هه‌ر شتێک که کاربه‌ر له درێژایی ژیانیدا چاوی لێده‌کات تۆمار ده‌کات و ته‌نانه‌ت توانایی لێکدانه‌وه‌ی پیتی ئینگلیسی له‌و شتانه‌ی کاربه‌ر ده‌یانخوێنێته‌وه، هه‌یه.

چونکه ئێستا ئه‌و ئامێره به‌شێک له شوێنی دیتنی کاربه‌ر داده‌پۆشێ، کۆمپانیای سۆنی خه‌ریکه به گۆڕینی چێوه‌ی ئه‌و سیستمه له‌گه‌ڵ چاویلکه‌ی ئاسایی، به‌کارهێنانی ئاسانتر بکات. ته‌نیا شتێک که ده‌مێنێته‌وه، ئه‌وه‌یه‌که بۆ دابین کردنی هێزی کاره‌بای ئه‌و سیستمه ده‌بێ چاره‌یێک بدۆزنه‌وه.

نویسندهلاجان . تاریخ21 /5/ 1389 .شاخهوێنەی پيرانشار


نویسندهلاجان . تاریخ21 /5/ 1389 .شاخهسروشتی پیرانشار

 



بالا