له که‌چه‌ڵێک ده‌پرسن چ شامپۆیه‌ک به‌کاردێنی؟ ده‌ڵێ من شامپۆم ناوێ به شووشه پاکه‌ر خاوێنی ده‌که‌مه‌وه!! |
لاجان » مطالب برای 1388 سال
شێعری مامۆستا قانع
لـه ئه‌مڕۆ لازمه هه‌ركه‌س، بزانێ خۆی كه كوڕ كێیه
یه‌قین هه‌ر كه‌س نژادی خۆی نه‌ناسێ بێ سه‌ر و پێ یه
كوڕی بێ ئه‌سڵ وا چاكه، بــه چه‌شنی گورگی ناو گهلـله
دهریكهی با وه‌ته‌ن چۆڵكا، نیشانه‌ی زۆڵیهتی پێ یه
برایی ئیشی زۆر چاكه، ده‌خیلت بــم به جێی بێنه
ئهلف چۆن ڕاسته، ئــازاده، ئه‌وه‌ی باری هه‌یه تێ یه
بهوهڵڵا كاكه بۆ تۆمه، ئه‌گه‌ر نا من حه‌قم چی بوو
بــڵێم لاده له ئه‌و شاخه، وه‌ره لێرۆ بـــڕۆ، ڕێیه
بهناحـهق باخه‌وان كه‌ی خزمه‌تی داری نه‌ناسی كرد؟
هه‌تا مه‌علووم نه‌بوو، ئایا زقــوومه یا خۆ هه‌رمێیه!!
نه‌ڵێی به‌خوا بهگـوێی ناكه‌م، وتاری گشتی بێ سووده
هه‌تا مهعلـووم نه‌بێ ئایا، كه ئه‌م شێخ (قانع)ه كێیه؟

هۆنراوه‌ی مامۆستا نالی
شه‌وی یه‌لدایه یا ده‌یجووره ئه‌مشه‌و
کهدیدهم دوور له تۆ بێنووره ئه‌مشه‌و؟!
دڵم وه‌ک حاکمی مه‌عزووله قوربان!
خه‌ڵاتی وه‌سڵی تۆی مه‌نزووره ئه‌مشه‌و
دڵیش مایل به دیده‌ی تۆیه، بۆیه
له من وه‌حشی و ڕه‌میده و دووره ئه‌مشه‌و
که تۆی شای که‌چ‌کولاهی دیده‌مه‌ستان،
چ باکم قه‌یسه‌ر و فه‌خفووره ئه‌مشه‌و؟!
له خه‌و هه‌ڵساوه یا ئاڵۆزه چاوت؟
هه‌میشه وایه یا مهخموورهئهمشهو؟
سروشکم نه‌قشی چاوی تۆ ده‌کێشێ
که جێم سه‌رداره‌که‌ی (مه‌نسوور)ه ئه‌مشه‌و
موسوڵمانان ده‌پرسن حاڵی «نالی:»
له کونجی بێکه‌سی مه‌هجووره ئه‌مشه‌و
شه‌وی یه‌لدایه یا ده‌یجووره ئه‌مشه‌و
کهدیدهم دوور له تۆ بێنووره ئه‌مشه‌و؟!
دڵم وه‌ک حاکمی مه‌عزووله قوربان!
خه‌ڵاتی وه‌سڵی تۆی مه‌نزووره ئه‌مشه‌و
دڵیش مایل به دیده‌ی تۆیه، بۆیه
له من وه‌حشی و ڕه‌میده و دووره ئه‌مشه‌و
که تۆی شای که‌چ‌کولاهی دیده‌مه‌ستان،
چ باکم قه‌یسه‌ر و فه‌خفووره ئه‌مشه‌و؟!
له خه‌و هه‌ڵساوه یا ئاڵۆزه چاوت؟
هه‌میشه وایه یا مهخموورهئهمشهو؟
سروشکم نه‌قشی چاوی تۆ ده‌کێشێ
که جێم سه‌رداره‌که‌ی (مه‌نسوور)ه ئه‌مشه‌و
موسوڵمانان ده‌پرسن حاڵی «نالی:»
له کونجی بێکه‌سی مه‌هجووره ئه‌مشه‌و

ئه‌و لهپتاپه له به‌رهه‌مه‌کانی نوێی کومپانیای IBM/Lenovo ه و ناوی T400s ه و تازه هاتۆته بازاڕ.
ئه‌و به‌رهه‌مه نازناوی ته‌نکترین نۆتبوکی جیهانی به‌خۆوه گرتووه و CPU ی نوێی کۆمپانیای Intel واتا جۆری SP ی له‌سه‌ره. شايانی باسه ئه‌و به‌رهه‌مه هێزێکی زۆر که‌م به‌کاردێنێت و مه‌سره‌فی له زۆرترین رادهدا ته‌نیا 25 وات له یه‌ک کاتژمێر دایه و به‌و هۆیه‌وه گرفتی پڕبوونه‌وه‌ی باتری نابێت.
هه‌روه‌ها شاشه‌ی ئه‌و لهپتاپه له ته‌کنیکی LED که‌ڵک وه‌رده‌گرێت و شۆقیش ناگه‌ڕێنێته‌وه (Anti-Glare). په‌ڕی هه‌ستیاری 27% گه‌وره‌تره له بهرههمهکانیتر و توانایی سوڕاندن و گه‌وره‌کردنه‌وه‌ی وێنه‌کانیشی هه‌یه.
هه‌روه‌ها توانایی ده‌دات به کاربهر هه‌تا به مۆبایل زانیاریه‌کانی له‌پتاپه‌که‌ی چاوه‌دێری بکات و نهێنیی داخستنی زانیاریه‌کانی بۆ له‌پتاپ بنێرێت و هه‌رچه‌شنه ده‌ست پێڕآگهیشتن به له‌پتاپه‌که‌ی له دووره‌وه راگرێت. هه‌روه‌ها له به‌رهه‌می نوێی هارددیسکی 8/1 ئینچی، وێبکهمی نوێی 2 مێگاپیکسێل و 2 ماییکروفۆنی دیجیتاڵی پێشکه‌وتوو که‌ڵک وه‌رده‌گرێت.