کابرایه‌ک ده‌یه‌وێ خۆ بکوژێت، ته‌شتێک خوارده‌مه‌نی هه‌ڵده‌گرێ و له‌سه‌ر ڕێگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ر درێژ ده‌بێت. ده‌پرسن: ئه‌تۆ که ده‌تهه‌وێ خۆت بکوژی خواردهمهنیت بۆ چییه؟ ده‌ڵێ: ئه‌وه هات و تا حه‌توویه‌ک شه‌مه‌نده‌فه‌ر نه‌هات!! |
لاجان » مطالب برای 1387 سال

سبه‌ینێ که کابرا له خه‌و هه‌ستا دیتی کچه‌که‌ی له‌کن سه‌ری دانیشتووه و قوتووه ڕازاوه‌که‌ی بۆ لای باوکی ڕاداشتووه. کابرا تازه زانی که ئه‌و ڕۆژه، ڕۆژی له‌دایکبوونییه‌تی و کچه‌که‌ی ئه‌و په‌ڕه‌ی بۆ دیاریی له‌دایکبوون به‌کارهێناوه. باوکه به شه‌رمه‌زارییه‌وه کچه‌که‌ی ماچکرد و قوتووه‌که‌ی وه‌رگرت و کردییه‌وه، به‌ڵام به سه‌رسوڕمانه‌وه دیتی که قوتووه‌که به‌تاڵه. کابرا دیسان تووڕه بۆوه و به کچه‌که‌ی وت که قوتووی به‌تاڵ خۆ بۆ دیاری نابێت و ده‌بێ شتێکی له‌ناودابێت. کچه‌که به سه‌یره‌وه ڕوانییه باوکی و پێی وت که هه‌زار ماچی له‌ناو قوتووه‌که‌دا داناوه تا هه‌رکات باوکی ناڕه‌حه‌ت بوو، ماچێکی له قوتووه‌که ده‌ربێنێت و بزانێت که کچه‌که‌ی چه‌نده باوکی خۆش ده‌وێت!!