ئەوڕٶ: 615
دوێنێ: 357
حەوتوو:5936
مانگ:5660
ساڵ:141869
گشت:867837
زۆرینە:32663 لە 1393.09.04
کوڕه ده‌چێته خوازبێنی. کچه‌که‌ی به دڵی نابێت. ده‌ڵێ ئێمه ده‌چین خولێکی لێده‌ده‌ین و دێینه‌وه!!
<    «  /12/ 1396  »    >
شیدسچپج
 1234
567891011
12131415161718
19202122232425
26272829 

» مطالب برای 1387 سال
نویسندهلاجان . تاریخ27 /1/ 1387 .شاخهکورتەچیرۆک
ده‌سکه گوڵێک بۆ دایک
کابرایه‌ک به شه‌قام‌دا ده‌ڕۆیی. گه‌یشته گوڵفرۆشییه‌ک و به بێ‌وازی ڕوانییه گوڵه‌کان. پاش چه‌ند چرکه‌یێک چووه‌ناو گوڵفرۆشییه‌که. ده‌یه‌ویست ده‌سکه‌گوڵێک بۆ دایکی بکڕێت و به پۆست‌دا به‌ڕێیکات بۆ ئه‌و شاره‌ی دایکی لێیدا ده‌ژیا، به‌ڵام له‌به‌ری گران بوو. کاتێک له گوڵفرۆشی هاته‌ده‌ر، کچێکی دیت که له‌کن ده‌رگاکه‌دا دانیشتبوو و ده‌گریا. کابرا نزیکی بوو و کوتی: «کچی چاک بۆ ده‌گری؟»

کچه کوتی: «ده‌مه‌ویست لقه گوڵێک بۆ دایکم بکڕم به‌ڵام پاره‌ی ته‌واوم پێ نییه.»

کابرا که زۆر پێی شتێکی گرینگ نه‌بوو، بزه‌یێکی هاتێ و کوتی: «ها ئه‌و ده‌سکه گوڵه بده‌م به تۆ تا بیده‌ی به دایکت!»

کچه‌که به خۆشحاڵییه‌وه ده‌سکه گوڵه‌که‌ی وه‌رگرت و سپاسی کرد. کابرا کوتی: «ده‌تهه‌وێ بتگه‌یێنمه‌وه؟»

کچه کوتی: «نا، هه‌تا گۆڕی دایکم مه‌ودایێکی وای نییه!»

کابرا نه‌یتوانی هیچ بڵێت، کۆڵه‌گروی ده ئه‌وکیدا ما و دڵی چڕژا. به ئه‌سپاییه‌وه گه‌ڕاوه ناو گوڵفرۆشییه‌که و ده‌سکه ‌گوڵێکی‌ دیکه‌ی کڕی و سواری ئۆتۆمبێله‌که‌ی بوو و 200 کیلۆمیتر به ڕێگادا ڕۆیی تا به ده‌ستی خۆی بیداته دایکی.

ئه‌و وه‌بیری هاتبۆوه که شێکسپيێر ده‌ڵێ: «به جێگای تانجه گوڵه گه‌وره‌که‌ی که پاش مردنم له‌سه‌ر گۆڕه‌که‌می‌دا داده‌نێی، هه‌ر ئه‌مڕۆ لقێکی پێشکه‌شم که.»





نویسندهلاجان . تاریخ14 /1/ 1387 .شاخهناوداران
سه‌ید به‌ها: شاعیر و قسه خۆش و پیاو ماقووڵی شاری پیرانشاره... (به‌داخه‌وه هێشتا زانیاریی ته‌واومان به ده‌ست نه‌گه‌یشتووه)
نویسندهلاجان . تاریخ6 /1/ 1387 .شاخهناوداران
مامۆستا ئه‌فزاریشاعیری پایه به‌رز و ڕووناک دڵی کورد مه‌لا عه‌بدوڵڵا ئه‌فراره قارنا، ناسراو به «مامۆستا ئه‌فزاری»، ڕدێن سپی و پیاوماقووڵی پیرانشار، ساڵی

1320ی هه‌تاوی له گوندی سه‌روکانی سه‌ر به شاری پیرانشار له دایک بووه و له ساڵی 1374دا به هۆی نه‌خۆشیی شه‌کره کۆچی دوایی کردووه